پیاوێكی 30 ساڵه‌ی هیندی به‌ناوی گه‌ندی به‌هۆی خو گرتنێكی سه‌یر، له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه تا ئێستا رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رد و خۆڵ ده‌خوات.
ئه‌م ده‌ڵێت: من ده‌توانم واز له نان خواردن بهێنم، به‌ڵام ناتوانم واز له خواردنی به‌رد بێنم.
ئه‌م خووه بووه‌ته به‌شێك له ژیانی سه‌ره‌كی گه‌ندی و به جۆرێك كه رۆژانه نزیكه‌ی 3 كیلۆ به‌رد ده‌خوات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی ده‌نوسێت: ئه‌م پیاوه هیندیه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووونی 20 ساڵه به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ریته‌ی به‌ڵام تا ئێستا تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی و ئاسه‌وانی خراپ نه‌بووه و كێشه بۆ ددانه‌كانیشی رووی نه‌داوه.
گه‌ندی روو له هه‌ر شوێنێك ده‌كات سه‌رنجی ده‌روبه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و خۆی راده‌كێشێت و له هه‌ر شوێنێك به‌ردێك ببینێت به خێرایی ده‌یخاته ناو ده‌می و چێژ له خواردنی وه‌رده‌گرێت.