له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ (سەیف نیوز)، هونه‌رمه‌ند " په‌رواز حسێن " باسی له‌وه كردووه كه حه‌ز ده‌كات وه‌ك ئوم كه‌لسوم بێت،
له‌و چاوپێكه‌وتنه، پەرواز دەڵێت " هیوادارم وەکو ئوم کەلسوم بم، چونکە ئەو گۆرانیبێژێکی مەزنە، و مامم ئاشقێکی سەرسەختی دەنگی ئوم کەلسوم بوو"
وتیشی " منیش بە منداڵی گۆرانی دوورم لێت (بعید عنک)ی ئوم کەلسومم دەوتەوە و لەبەرم کردبوو بێ ئەوەی لە وشەکانی تێ بگەم، ئێستاش خەریکی فێربوونی وشەکانی گۆرانی بەسەرهاتی خۆشەویستی (سیرە الحب)ی ئەو گوارنیبێژە نەمرەم "
هه‌روه‌ها په‌رواز رایگه‌یاند كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌لبومێكه به چه‌ند زاراوه‌یه‌كی عه‌ره‌بی،
له‌و باره‌یه‌وه پەرواز وتی " لە ئامادەکاریدام بۆبه‌رهه‌م هێنانی ئەلبومێکی گۆرانی بە چەند زاراوەیەکی عەرەبی، هەروەها سه‌رقاڵی وێنەگرتنی کلیپێکی کوردی و عەرەبیم کە بڕیارە بەم نزیکانە بڵاو بكرێـته‌وه "