3:37 ص

وەڵامی ئەم ژمارە تەلەفۆنانە مەدەنەوە

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لێکۆڵەرەوانی بواری ئاسایشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاگاداری دەدەنە هەموو لایەک کە وەڵامی ئەو پەیوەندییە نێودەوڵەتییانە نەدەنەوە کە نەناسراون بەهۆی ئەوەی ئەو پەیوەندییانە دەبنە هۆی بردنی بڕێکی گەورە لە باڵانسی  ئەو کەسە دەبات کە پەیوەندی پێوە دەکرێت    هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی تر لە ئەنجومەنی چاکسازی کار دەرچووە باس لەوە دەکات لە کاتی هەوڵدان بۆ پەیوەندی کردنەوە بەو ژمارانە پەیوەندییەکە دەگوازرێتەوە بۆ خزمەتگوزارییەکی دیاری کراو کە زۆرینەی کات پەیوەندییەکە دەگوازرێتەوە بۆ بەرنامەی چاتی جیهانی کە دەبێتە هۆی لەدەست دانی بڕی ٢٠ دۆلار لە یەکەی پەیوەندی بێ ئەوەی کەسەکە خۆی داوای کردبێت  لەلایەکی تریشەوە لێکۆڵینەوەکە تیشکی خستە سەر ئەو رەقەمانەی کە پەیوەندییەکانی لێوە ئەکرێ کە زۆرینەی کات بەم کۆدە  نێودەوڵەتییانەی خوارەوە دەست پێ دەکات.    ٨٧٦ کە کۆدی نێودەوڵەتی  وڵاتی جامایکایە  ٤٧٣ کە کۆدی نێودەوڵەتی وڵاتی غرینادا یە  ٢٨٧ کۆدی دورگەکانی ڤێرجینی ئایسلەندایە  ٨٠٩ کۆدی نێودەوڵەتی کۆماری دۆمینیکان
Comments
0 Comments