7:29 ص

چۆن ده‌بن به‌ خانمێكی جوان و ته‌ندروست

به‌م 10 هه‌نگاوه‌ ئاسانه‌ ده‌بن به‌ خانمێكی جوان و ته‌ندروست:

1ـ وه‌رزش بكه‌ن: راكردنی رۆژانه‌ یان پاسكیل سواری یان مه‌له‌ كردن.








2ـ خۆراكی ته‌ندروست بخۆن: 3 ژه‌می گونجاو رۆژانه‌ په‌رداخێك شیر یان هێلكه‌ و كه‌مێك گۆشت و سه‌وزه‌ بخۆن.







3ـ به‌ باشی پشوو بده‌ن: به‌هۆی هیلاكی ژێر چاوه‌كانتان تووشی بازنه‌ی ره‌ش ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ باشی پشوو بده‌ن.








4ـ پاكوخاوێنی بپارێزن: رۆژانه‌ جارێك خۆتان بشۆن، به‌ر له‌ نووستن یان دوای له‌ خه‌و هه‌ستان و ددانه‌كانتان بشۆن.








5ـ بڕواتان به‌خۆتان هه‌بێت و زه‌رده‌خه‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانتان بێت.








6ـ به‌ شێوازی خۆتان جلوبه‌رگ بپۆشن و جوان بن و ئه‌گه‌ر جڵیك بۆ ئێوه‌ گونجاو نییه‌، مه‌یپۆشن.








 7ـ جوانی ناختان ده‌ربخه‌ن و رووخۆش و دڵخۆش بن.








8ـ گرنگی به‌ قژتان بده‌ن و رۆژانه قژتان شانه‌ بكه‌ن و بیشۆن و چه‌ند مانگ جارێك قژتان ببڕن و نه‌رمی بكه‌ن.







9ـ ‌ جله‌كانتان بگونجێنن و هاوسه‌نگی نێوان ره‌نگه‌كان بپارێزن و هه‌موو رۆژێك جلێكی جیاواز بپۆشن.







10ـ ئارایشی گونجاو بكه‌ن، به‌ جۆرێك سروشتی ده‌ربكه‌ون.





Comments
0 Comments