وەک دەزانین هەڵامەت یەکیکە لە نەخۆشیە باوەکان کە لە وەرزی زستاندا زۆربەی کەسەکان توشی دەبن و بێزاریان دەکات، بۆ چارەسەرکردنی ئەمە باشتر وایە خوارنەوە گەرمەکان بخورێتەوە و دووربکەویتەوە لەم خواردنانە:
1.شەربەتە ئامادەکراوەکان:
ئەم شەربەتانە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی دابەزاندی بەرگری لەش و سوودیان نیە، بۆیە باشتر وایە دووربکەویتەوە لەم شەربەتانە وە زیاتر شەربەتی میوەکان بە سروشتی ئامادەبکەیت و بیخۆیتەوە، بەتایبەتی شەربەتی پرتەقاڵ یان سندی.
2.ئەو خواردنانەی لە ڕۆندا سوردەکرێنەوە:
ئەم خواردنانە بەهۆی ئەوە بە ڕۆن ئامادەکرێن ئەوا ڕێژەیەکی زۆر لەم ڕۆنە هەڵدەگرن و زیانی هەیە بۆ کرداری هەرسکردن و بەمەش ڕیژەی ڤیتامینەکان کەم دەکەنەوە لە جەستەی مرۆڤدا لە کاتێکدا کەسەکە پێویستی پێیەتی بۆ زوو چاک بونەوەی لەم نەخۆشیی
3.قاوە:
ڕیژەیەکی زۆر مادەی کافاینی تێدایە کە دەبێتە هۆی وشک بوونەی جەستەی کەسەکە و زیانی هەیە بۆ نەخۆش، بەڵام باشتر وایە بە خواردنەوە سروشتیەکان وەک شەربەتی میوەکان جێگەی ئەمە بگیرێتەوە.
4.تەماتەو خواردنە ترشەکان :
ئەو جۆرە ترشەی کە لە تەماتەدا هەیە دەبێتە هۆی هەوکردنی قورگ و ئازار دروست دەکات و بەهەمان شێوە هەموو خواردنە ترشەکان لە کاتی ئەم نەخۆشییەدا زیانی هەیە و باشتر وایە دووربکەوینەوە لێیان.
5.شیر و بەرهەمەکانی:
ئەو کەسانەی لە کاتی ئەم نەخۆشییەدا بەلغەمیان هەیە ئەوا باشتر وایە دووبکەونەوە لە شیر و بەرهەمەکانی چونکە زیانیان دەبێت.






0 Comments