ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانی له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاری دوێنێ هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ خانمه شێوه‌كار گوڵنار لاوه ،
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕۆشنبیریی ناوبراو به‌ختیار سه‌عید به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان دوێنێ هه‌ڵساین به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ خانمه شێوه‌كار گوڵنار لاوه كه‌تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شێوه‌كاران و هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ی ئه‌و پێشانگا شێوه‌كارییه بوون و شێوه‌كاری ناوبراو تێیدا چه‌ند وێنه‌و به‌رهه‌مێكی نیشانی ئاماده‌بووانداو نمایشی به‌رهه‌مه‌كانی كرد ، له‌و پێشانگا شێوه‌كارییه‌دا شێوه‌كاری ناوبراو دوایه‌مین ئاست و كاره‌كانی خۆی له‌بواری نیگاركێشان خسته‌ڕوو ، بڕیاره ئه‌و پێشانگایه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت واته رۆژانی شه‌مه‌و یه‌ك شه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ .
ده‌رباره‌ی به‌روارو كات و شوێن و ماوه‌ی به‌رده‌وام بوونی پێشانگای شێوه‌كاری ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری ناوبراو زیاتر ووتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌مه دووه‌م ڕۆژو كۆتا ڕۆژی به‌رده‌وام بوون و كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌یه كه‌دوێنێ به‌رواری 12/4 كرایه‌وه له‌هۆڵی ته‌وار كاتژمێر 3:30 خووله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ له‌سلێمانی و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه به‌رواری 13/4 كۆتا ڕۆژی به‌رده‌وام بوونیه‌تی .
0 Comments