خه‌ندان – عه‌لی ناجی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد كه له ده‌سه‌ڵاتی دادگادایه ئه‌و ماده یاساییه بگۆڕێت كه دۆسیه‌ی ئه‌فسه‌ره كورده‌كه‌ی پێ ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تێبینی له‌سه‌ر رێوشوێنی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌یه.
حاكم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند كه دادگا ده‌توانێت ئه‌و ماده‌یه یاساییه بگۆڕێت كه به‌تۆمه‌تی كوشتنی رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بدێوی، دۆسیه‌ی مولازم ئه‌حمه‌د ئیبراهیمی پێ ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كراوه.
حاكم شێخ له‌تیف وتی: "پێموایه ماده‌ی 405 به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌دا جێبه‌جێ ده‌بێت، چونكه كوشتنه‌كه له‌پڕ بووه، به‌ڵام ماده‌ی 406 باس له به‌رنامه‌ڕێژی و مه‌به‌ست له رووداوه‌كه ده‌كات و ده‌كرێت دادگا ماده‌كه بگۆڕێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه پێشتر دادوه‌ر بووه، پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه بۆچی ئه‌فسه‌ره‌كه ره‌وانه‌ی دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كان كراوه كه دادگایه‌كه تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆر له هه‌موو عیراقدا، و بۆچی ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی ئاسایی نه‌كراوه.
حاكم شێخ له‌تیف وتیشی: "تۆمه‌تباره‌كه ئه‌فسه‌ره و به‌پێی یاسا پێویسته ره‌زامه‌ندی سه‌رووی خۆی به‌ده‌ست بهێنرێت بۆ دادگاییكردن، به‌ڵام ئایا سه‌رووی خۆی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئایا هه‌موو رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كه وه‌ك پشكنینی دادی و لێدوانی شایه‌تحاڵ و تۆمه‌تباره‌كان وه‌رگیراوه".
حاكم شێخ له‌تیف وتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌داین، به‌ڵام زیاتر له 20 ساڵ كارم له دادگاكانی عیراقدا كردووه و هیچ دۆسێیه‌كم نه‌بینیوه به‌و خێراییه ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت".
به‌گوێره‌ی ماده‌ی 405ی یاسای سزادانی عیراقی ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌مه‌به‌ست بكوژێت سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی یاخود زیندانی كاتی به‌سه‌ردا ده‌درێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ماده‌ی 406ی یاسای سزادانی عیراقی، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت كه به‌مه‌به‌ست له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا كه‌سێك بكوژن:
1- گه‌ر كوشتنه‌كه پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ دانرابێت.
2- گه‌ر كوشتنه‌كه به ماده‌ی ژه‌هراوی، یاخود ته‌قینه‌وه ئه‌نجام درابێت.
3- گه‌ر كوشتنه‌كه بۆ مه‌به‌ستێكی خراپ و له‌پێناو بڕێك پاره‌دا بێت.
4- کوشتنی دایک و باوک.
5- گه‌ر كارمه‌ندێكی حكومه‌ت له كاتی ده‌وامدا بكوژرێت.
6- ئه‌كه‌ر تاوانبار مه‌به‌ستی بوو دوو كه‌س یان زیاتر به یه‌ك كردار( فعل) بكوژێت و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
7- که‌سیک دوو تاوانی کوشتن ئه‌نجام بدات به دوو كردار.
8- تاوانی کوشتن له‌ناو زینداندا
9- تاوانی کوشتن ئه‌نجام بده‌ی بۆ ده‌ستكردن به تاوانیَکی تر.

سەرچاوە: خەندان
.gif)
0 Comments