كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دابه‌زاندنی كێش و ژماره‌یه‌ك له خواردنه‌كان ده‌ورێكی كارا ده‌بینن له‌م بواره‌دا:
ـ شۆفان یان جۆی دوو سه‌ره باشترین هۆكاره بۆ رێگه‌گرتن له خواردنی زۆر به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رز له ڤیتامین و ریشاڵ كه یارمه‌تی كۆ ئه‌ندامی هه‌رس ده‌دات و برسیه‌تی ناهێڵێت.
ـ خواردنه‌وه‌ی ئاو كه باشترین چاره‌سه‌ری كۆنترۆڵ كردنی خواردنه و له‌كاتی هه‌ست كردن به برسیه‌تی خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستی تێری له مرۆڤدا دروست ده‌كات.
ـ سه‌وزه گه‌ڵا سه‌وزه‌كان هه‌ستی تێری له لای مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كێشدا هه‌بێت.وه‌ك كاهو و كه‌له‌رم و كاهوی چینی.
0 Comments