له چه‌ند رۆژی رابردوو به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایشێكی جل و به‌رگی كوردی به‌رێوه‌چوو
له لێداوانێكی تایبه‌ت به NRT2 شاكار ناسح شاجوانی جل‌و به‌رگی كوردی وه‌ك یه‌كێك له به‌شداربوانی ئه‌و نمایشه، وتی ئه‌م نمایشی فاشیۆنی جلوبه‌رگی كوردی له‌لایه‌ن دیزاینه‌ر و به‌رگ دوروی ناسراو هه‌ورین جه‌لال رێك خرابوو، منیش له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌و وه‌ك شاجوانی جل و به‌رگی كوردی به‌شداریم تێدا كرد‌و چه‌ندین نمایشی جل و به‌رگی كوردی بۆ كوردان و خه‌ڵكانی ئه‌وروپی پێشكه‌ش كران.
شاكار زیاتر دواو وتی نمایشه‌كه سه‌ركه‌وتو بوو، بوه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی و خوشحاڵی ئاماده‌بووان و منیش به‌چه‌ند نمایشێك به‌شداریم كرد
شاكار ئه‌وه‌شی وت له‌م نمایشه دا دیزاینه‌ر هه‌ورین خان نوێترین دیزاینی خۆی بۆ ساڵی 2014 به هه‌موو ره‌نگه‌كان بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خسته روو، به چه‌ندین شێوازی جۆرا و جۆر له بواری دورینی تازه سه‌رنجی ئاماده‌بوانی بۆ ئه‌م كاره راكێشا.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاری كۆلن له ئه‌ڵمانیا شه‌شه‌مین نمایش دیزاینی جلی كوردی تازه بۆ هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به‌ڕێوه چوو . كه له لایه‌ن خاتوو هه‌ورین جه‌لال دیزانه‌كانی بۆ كرابوو پتر له 16 نمایشكاری كوردی و ڕووسی ئیتاڵی و جله‌كانیا نمایشكرد.
0 Comments