به‌رزی باڵا په‌یوه‌ندی به‌زۆر فاكته‌ره‌وه هه‌یه له‌وانه‌ش ژنه‌تیكی و ته‌مه‌نی پێگه‌یشن و جۆری سیستمی خۆراك و كێش و چالاكی جه‌سته‌یی.
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵان تا قۆناغی پێگه‌یشتن به ره‌وتێكی جێگیر گه‌شه ده‌كه‌ن و دیارده‌ی باڵا به‌رزی روو ده‌دات.
له‌ناو كچان له 10ـ 11 ساڵی و له 12 ساڵیدا به‌هێزتره و له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا كۆتایی دێت.
ئه‌م قۆناغه له‌ناو كوڕاندا له 12 ـ 13 ساڵی ده‌ست پێ ده‌كات و له 15 ساڵی گه‌شه‌ی زۆر ده‌كات و له 19ـ 20 ساڵی ده‌وه‌ستێت.
له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌و كردنی سیستمێكی خۆراكی گونجاو ده‌كرێت ئه‌م گه‌شه‌یه زۆرتر بكرێت. ئه‌نجامدانی وه‌رزشی وه‌ك باله و تۆپی سه‌له و مه‌له‌وانی و كشانی ستونی یارمه‌تی گه‌شه‌ی باڵا ده‌دات و هه‌روه‌ها پشوو دان و خه‌وێكی گونجاو رێگه خۆشكه‌ره بۆ باڵایه‌كی به‌رز.
په‌یڕه‌و كردنی سیتسمێی خۆراكی ته‌ندروست كه گشت كۆمه‌ڵه‌كان له‌خۆ بگرێت وه‌ك كالیسیۆم و ڤیتامین3 D و پرۆتین و زینك سودی بۆ گه‌شه‌ی باڵا هه‌یه.
كالیسیۆم بۆ گه‌شه و به‌هێز بوونی ئێسك پێویسته كه له شیر و ماست و په‌نیردا هه‌یه.
هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاو به رێژه‌یه‌كی باش ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تی گه‌شه‌ی باڵا ده‌دات.