تازه‌ترین توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، تازه هاوسه‌ره‌كان به خێرایی قه‌ڵه‌و ده‌بن، به‌تایبه‌ت بوكه‌كان به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌م نزیكه‌ی پێنج كیلۆ كێشیان زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌ك، له زانكۆی فلینده‌رزی ئوسترالی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، ئه‌و بوكانه‌ی پێش بوكێنیان سیسته‌می خواردنیان داناوه، كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن زیاتر قه‌ڵه‌و ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌مانی سنوری خواردن و نه‌بونی پاڵنه‌ر بۆ رێكخستنی به‌رده‌وامی سیسته‌می خواردن، له‌به‌ر ئه‌وه كێشی زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه، بوك و زاوا، دڵخۆشن و بیر له‌رێكخستنی ژه‌مه‌خواردن ناكه‌نه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه نزیكه‌ی 350 بوك به‌شداری تێداكردوه، كه تیایدا ده‌ركه‌وتوه، بوكه‌كان كێشی له‌شیان زیادی كردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ویستویانه كێشیان دابه‌زێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه چونكه هیچ فشارێكیان بۆ ئه‌و هۆكاره له‌سه‌ر نه‌ماوه.

0 Comments