بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سفره‌یه‌ك له‌سه‌ر مێز یان زه‌وی راده‌خرێت و به پێی دڵخواز شته‌كانی له‌سه‌ر داده‌نرێت كه هه‌موویان به پیتی س ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر یه‌كه‌یان هێمایه‌كه بۆ شتێك. وه‌ك:
سومبوڵ هێمای ده‌ستپێكی به‌هار و سركه هێمای تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن وئارامگرتنه. سكه هێمای سامان و سه‌وزه هێمای به‌هار و له‌دایك بوونی دووباره‌یه. سێ‌و هێمای ته‌ندروستی و جوانی و سیر هێمای چاره‌سه‌ری و سماق هێمای ره‌نگی خۆرهه‌ڵاتن و سنجو هێمای عیشق و خۆشه‌ویستی و سۆهان هێمای شیرینیه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ماسی وه‌ك هێمای ژیان و ئاوێنه وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ره‌تای به‌هار و مۆم هێمای رووناكی و هێلكه هێمای نه‌وه خستنه‌وه داده‌نرێت.
لێره‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له جوانترین سفره‌ی حه‌وت سین نیشان ده‌ده‌ین:





















0 Comments