1- كاتێك شتێك ده‌كه‌وێته چاوته‌وه مه‌ی خورێنه، چونكه پێده‌چێت ئه‌و خورانه ببێته هۆكاری جێگیربوونی ئه‌و شته له‌چاودا... بۆیه چاوه‌كانت بۆ ماوه‌یه‌ك دابخه، تا فرمێسك به‌چاوتا دێته خواره‌وه‌و شته‌كه له‌چاوتدا دێته ده‌ره‌وه.
2- كاتێ پێڵوه‌كانی چاوت به‌هۆی هه‌واوه سوور هه‌ڵئه‌گه‌ڕێت، هیچ شتێكی لێ مه‌ده، به‌ڵكو خوێ‌و ئاو تێكه‌ڵ بكه، تا جوان ده‌توێته‌وه‌و ئاوه‌كه ڕوون ئه‌بێت، دواتر چاوه‌كانتی پێ بشۆ.
3- زۆر هه‌ڵه‌یه كاتێك بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌یری هه‌تاو یان ئاگری ئاگردان یان گڵۆپێك ده‌كه‌ین، چونكه ئازاری چاو زۆر ده‌دات.
4- هه‌رچه‌ند چاوه‌كانت سه‌لامه‌ت‌و باش بن، پێویسته هه‌موو چه‌ند خوله‌كێك جارێك پشویه‌كی پێ بده‌یت.
5- هه‌ركارێك بكه‌یت پێویسته ڕووناكی له‌لای ڕاسته‌وه بێت، نه‌وه‌ك لای چه‌پ‌و به‌رده‌م.
6- هه‌رگیز له‌كاتی ڕۆشتندا یان له‌پاس‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر‌و پالكه‌وتندا مه‌خوێنه‌ره‌وه!
7- ئاگات له‌گۆڕینی كه‌ش‌و هه‌وا بێت به‌خێرایی له:
* گه‌رمی بۆ ساردی
* تاریكی بۆ ڕۆشنایی
8- ئه‌وانه‌ی چاویلكه به‌كارده‌هێنن، پێویسته هه‌موو ماوه جارێك له‌كاتی كاركردندا چاویلكه‌كانیان دابنێن‌و چاویان دابخه‌ن بۆ پشودان به‌چاویان.

0 Comments