بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵبژاردنی شاجوانی قه‌ڵه‌وه‌كان بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو، كه تێیدا 14 ئافره‌ت به‌شداریان تێدا كرد (جیسیكا صهیون) توانی نازناوی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست بهێنێت.
جیسیكا صهیون لوبنانی نازناوی شاجوانی قه‌ڵه‌وی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆساڵی 2014 به‌ده‌ست هێنا و له‌م پێشبڕكێیه‌دا 14 ئافره‌ت به كێشی جیاواز به‌شداریان تێدا كرد، بۆ ئه‌م به‌شداریه پێشتر چه‌ندین ئافه‌ره‌تی تر به‌شداریان تێدا كردبوو به‌ڵام ته‌نها 14 یان گه‌یشته قۆناغی كۆتای.
ئه‌و پێشبڕكێیه له لایه‌ن به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (أحمر بالخگ العریچ) ساز كرابوو به‌شداربووان به چه‌ندین شێوازی جیا ده‌ركه‌وتن و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی داوه‌ری به‌رنامه‌كه‌یان دایه‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی كۆی خاڵه‌كانی به‌شداربوان له كۆتای دا بریار درا (جیسیكا صهیون ) كه كێشی 88.8 كیلۆ بوو له وڵاتی لوبنان نازناوی دووه‌م ساڵی شاجوانی قه‌ڵه‌وی بۆ ساڵی 2014 به‌ده‌ست بهێنێت سه‌ره‌رای وه‌رگرتنی بڕی 100 هه‌زار دۆلار.
له‌و پێشبڕكێیه كه‌مترین كێشی قه‌ڵه‌وی 88.8 كیلۆ بوو، زۆرترین كێشی به‌شداربوو 130 كیلۆ بوو

0 Comments