تیپی هونه‌ری منداڵانی سلێمانی له‌ئێستادا كار بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی منداڵان ده‌كه‌ن و كاری كلیپیان بۆ ده‌كه‌ن ،
له‌و باره‌یه‌وه مۆفه‌ق عارف لهۆنی كه‌كاری سیناریۆو ده‌رهێنانی به‌رهه‌مه‌كان ده‌كات به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: به‌رهه‌می نوێی تیپی هونه‌ری منداڵانی سلێمانی له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی منداڵان پێكهاتووه‌و له‌كاتی كلیپ كردنیداین له‌ئێستادا ، ئه‌م به‌رهه‌مانه سه‌رجه‌می له10 كلیپ پێكهاتوون بۆ مناڵان و ئێستادا له‌ئاماده‌كاریدان بۆ به‌رهه‌م هێنانیان ، له‌و 10 به‌رهه‌مه 5 گۆرانی كاری ده‌نگ و تۆماركردنی ته‌واوبووه له‌گه‌ڵ كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژ ، كه‌هه‌موویان كاره‌كانیان ته‌واوبوو به‌دیاری ئه‌یان به‌خشین به‌كه‌ناڵه تیڤیه‌كان .
ده‌رباره‌ی ناوی كلیپه‌كان و شاعیرانی به‌رهه‌مه‌كان و كاری میوزیك و كاری سیناریۆو ده‌رهێنانیان ناوبراو زیاتر ووتی: ناوی كلیپه‌كان بریتین له(Shanga u Dara ،Xaweni ،Warzakan ،Mreshka swra ،Daekmو هتدو له‌هۆنراوه‌ی هه‌ریه‌ك له‌شاعیران علی حه‌مه ڕه‌شید به‌رزنجی و محمد پاكژو ڕه‌هێل سابرو عوسمان هه‌روامی پێكهاتوون و له‌كاری ئاواز‌و میوزیكی هه‌ژار عوسمان و هێدی محمده‌و له‌كاری وێنه‌گرتنی محمد ئه‌حمه‌دو ئالان جه‌لاله‌و من كاری سیناریۆو ده‌رهێنانیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌م .
0 Comments