پێست به شێوه‌یه‌كی سروشتی چه‌وری كه‌می هه‌یه كه رێگه له نه‌مانی شێ ده‌گرێت و پێست له به‌رامبه‌ر سه‌رما ده‌پارێزێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای سارد، شێی پێست ناپارێزێت و ده‌بێته هۆی وشكی پێست. ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌وای ساردیان به‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك ده‌ست و روخسار، زیانی زۆرتریان پێ ده‌گات.
له‌گه‌ڵ شوشتنی ده‌سته‌كان چه‌وری پارێزه‌ری ده‌سته‌كانیش له‌ناو ده‌چێت و چینی پارێزه‌ری پێست به‌ره به‌ره كه‌م ده‌بێته‌وه و شێی ده‌ست نامێنێت و پێست وشك ده‌بێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شوشتنى ده‌سته‌كان پێویسته، به‌ڵام پاك كردنه‌وه‌ی به ئاوی گه‌رم هیچ سودێكی بۆ پێست نیه، به تایبه‌تی له هه‌وای ساردی زستاندا.
ئاوی گه‌رم لێره‌دا ئاسه‌واری وێرانكه‌ری هه‌یه و پسپۆڕان پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كاتێك دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه له كه‌شوهه‌وای سارد ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه ده‌سته‌كانتان راسته‌وخۆ به ئاوی گه‌رم مه‌شۆن، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ن ئاوی شله‌تێن به‌كار بێنن.
ئاوی گه‌رم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌وری پێست ناهێڵێـت، به‌ڵكو ده‌ماره‌كانی خوێنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بچووك ده‌بنه‌وه و سوڕی خوێنێش كه‌متر ده‌بێته‌وه.

به پێچه‌وانه‌وه ئاوی سارد ده‌ماره‌كان و شێی پێست ده‌پارێزن و به به‌كارهێنانی په‌نجه‌وانه بۆ ده‌ره‌وه و شوشتنی ده‌سته‌كان به ئاوی شله‌تێن جوانی ده‌سته‌كانتان ده‌پارێزن

0 Comments