زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی لای خانمان له رووخسار و جه‌سته‌یاندا بێزراوه و مایه‌ی نیگه‌رانییانه ئه‌مانه‌یه:
3- خاڵ و په‌ڵه: ئه‌م جۆره‌یان زۆرترین چیرۆكی خه‌مناكی لای خانمانه و زۆر پێی رووگیر ده‌بن، ئه‌مه‌ش كاتێك له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاویان خاڵ و په‌ڵه ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ خۆرزگاركردن له‌م كێشه‌یه، خانمان ده‌توانن كرێمی پزیشكی رێپێدراو به‌كاربهێنن یان له‌كاتی پێویستدا سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی تیشكی له‌یزه‌ر بكه‌ن.
1- لوت: هه‌ر خواری و خێچی و ناڕێكییه‌ك چه‌ند ساده و ساكاریش بێت، به‌ڵام كه له‌گه‌ڵ رووخساردا یه‌كی نه‌گرته‌وه، لای خانمان مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كه‌ی زۆر و ده‌یكه‌نه خه‌م و كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره، له‌كاتێكدا ده‌توانن له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری خۆیان له‌و گێژاوه ده‌رباز بكه‌ن.
2- قژی لوول و ئاڵۆزكاو: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خانمان، هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر قژیان، به‌ڵام دیاره ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی قژێكی لوول یان ئاڵۆزكاو یان ئه‌وانی قژیان جۆره شه‌پۆلێكی تێدایه، زۆر رقیان له ژیان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه، ده‌توانرێت به‌كارهێنانی شامپۆی تایبه‌ت و هه‌ندێك جۆری كرێم ئه‌وكێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
4- پێستی ئه‌سمه‌ری تۆخ: خانمان بیری ئه‌وه‌یان نییه كه زۆرێك له نووسینه‌كانی تایبه‌ت به پیاهه‌ڵدان به شۆخوشه‌نگیی خانمان باس له ئه‌سمه‌ری و خوێنگه‌رمی ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌پێچنه‌وانه‌وه خانمان خوازیاری پێستی سپی و سۆڵن و له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندین جۆری كرێمی سپیكردنه‌وه‌ی پێست به‌كارده‌هێنن، هه‌ندێكیش هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستن، به‌ڵكو په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی سپیكردنه‌وه‌ی پێست ده‌به‌ن.
5- سمتی زل: ئه‌م به‌شه‌ی له‌شی خانمان، هه‌میشه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌وشوێنه به‌شێكه له جوانیی خانمان، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت گه‌وره‌یی و بچووكیی سمته‌كان هه‌مان كاریگه‌ریی جوانی و ناشرینییان هه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كیی زلبوونی سمتیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانیشتنی زۆر و خواردنی چه‌ور، بۆیه خانمان ده‌توانن له‌رێی وه‌رزش و رێكخستنی جۆری خۆراكیان، خۆیان له سمتی زل بپارێزن.






0 Comments