خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرؤزدا ئه‌فه‌رموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سوره‌تی الا‌نعام”60″لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نووستن جۆرێکه له جۆره‌کانی مردن هه‌روه‌ها زانایان ئه‌لێن که ژووری نووستن تاریک و بێ ده‌نگ ده‌بێ و پله‌ی گه‌رمایی گیانی ئاده‌میزاد و ژووره‌که یه ک سان ده‌بێت و چاو دهنوقێ
ده‌ماره‌کانی له‌ش شل دهبێتهوهومێشک هێمن ده‌بێت وحاله‌تی نووستن رووده‌دات وله هه مان کاتیش دا هه‌ستی بزوێنی ده‌ره‌وه‌ی په‌کی ده‌که‌وێ وته‌نها هه‌ستی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌ست به‌کار ده‌بێ وخه‌و ده‌بینێ ” خه‌و بینین جۆراو جۆره وه‌ک خه‌وی سه‌رپێچی و نائاسایی لێره‌دا مرۆڤ خه‌و ده‌بینێ و خه‌وه‌که‌ی به پێچه‌وانه‌ی کاری رۆژانه‌ی ژیانی ده‌بێت هه‌روه‌ها خه‌وی به دیهاتنی نیاز و مه‌به‌ست وه‌ک بلێ ی له ژیانی ئاسایی دا ناتوانی کارێک ئه‌نجام بدات یان جۆره خواردنێکی تایبه‌تی بخوات به‌ڵام له خه‌ودا ئه‌توانی کاره‌که‌ش ئه‌نجام بده‌ات و خواردنه‌که‌ش بخوات جۆرێکی دیکه ی خه‌و خه‌وی هه‌ستیاری یه یه کێ ئه گه ر لێفه‌که‌ی بو ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت
خاته سه‌ر ده‌می له خه‌ودا وا ده‌زانێ که دوژمنه‌که‌ی ئه‌ی خنکێنێ هه‌روه‌ها خه‌وی که‌سانی ئیمان دار ئه‌م جۆره خه‌وه مه‌به‌ستی رون و ئاشکرایه و خه‌وی خه‌یال و خه‌وی راسته‌قینه‌ش هه‌یه. شی کردنه‌وه‌ێ ئه‌م هه‌موو جۆره خه‌وه به پێ ی ئاین و ته‌مه‌ن ده‌گۆردرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ بزاندرێ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه پیاوه یان ئافره‌ته یان گه‌نجه یان مندال چونکه کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌و پێویستی به‌م زانیاریانه هه‌یه ئه‌مه کورته باسێک بوو ده‌رباره‌ی نووستن و خه‌و بینین ئێستاش چه‌ند ووشه‌یکتان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه له‌وانه‌ی که‌زۆر دێته خه‌وتان و شی کردنه‌وه‌که‌ش به گشتی ده‌بێت
باوک :: ئه‌و که‌سه‌ی باوکی له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر هه‌ژاروبێ پاره بێت رزقێکی زۆری بۆ دێت و خۆشی نازانێ له کوێ وه بۆی دێت
شێر ::ده‌سه‌لات دارێکی زالم و زۆرداره و ترسناکه له‌وانه‌شه مردن بێت چونکهدرندهیه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ویا بیبینێ چاک ده‌بێته‌وه ئهگهربیبینی و لێ ی نه‌ترسی به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ت زال ئه‌بیت ئه‌گه‌ر شێرێک بچێته مالێک و ئه‌و ماله نه‌خۆشی تیا بێت ئه‌و نه‌خۆشه ئه‌مرێ
له سێداره‌دان ::رزگار بوونه له‌ژێر ده‌ستی وله‌زیندان ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه له‌وانه‌یه پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست که‌وێت هه‌روه‌ها نه‌خۆش چاک ئه‌بێته‌وه له وانه‌شه هه‌ڵگه‌رانه‌وه بێت له ئاین ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌وا سه‌ری بپهرێندرێ باوک و دایکی ئه‌مرن
نوێژ کردن ::ته‌واو بوونی په‌یمان به‌دی هاتنی خواست و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌رگا یان له‌سه‌ر جێ ی نووستن نوێژ بکات ئه‌مرێ به‌لام به گشتی نوێژ کردن له خه‌ودا رزگار بوونه له به‌ندیخانه‌و به ده‌ست هێنانی رزقه سێ‌و :: بینینی سێ‌و له خه‌ودا مانای منداله هه‌روه‌ها بۆ سولتان و پاشا مال و مولکیانه بۆ تاجر تجارهتهکهیهتی بۆ جوتیاریش به‌رو بومی زه‌ویه‌که‌یه‌تی سێوی شیرین رزقێکی حه‌ڵاڵه سێوی ترش حه‌رامه وه‌رگرتنی سێ‌و له سولتان زۆر باشه ئه‌و که‌سه‌ی له مزگه‌وت سێوێک بۆن بکات ئه‌وه کچێکی خانه‌دانی ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ی خوازێ
جن: جنۆکه :: فێڵ و فێڵ بازی له کاروباری دونیادا ئه گه‌ر جنێکی زانا‌و تێ گهیشتو ببیندرێ ئه‌وه جیاوازه ؛ ئه‌وه‌ی ببینێ بۆته جن ئه‌وه به هێز ده‌بێت ئه‌وه‌ی ببینێ جن له‌نزیک مالی دا وه‌ستاوون ئه‌و که‌سه زیانێکی زۆری لێ ده‌که‌وێ؛ ئه‌وه‌ی له خه‌ویا جن بچێته ماڵی ئه‌وه دوژمنانی ده‌چنه ماڵی و دزیش زیانی لێ ده‌دات؛ ئه‌و که‌سه‌ی قورئانی پیرۆز بخوێنێ بۆ جنه‌کان یان فێری خوێندنی قۆرئانیان بکات ئه‌و که‌سه له کۆمه‌ڵگه‌دا شکۆدار و ده‌سه‌ڵات دار ده‌بێت ؛ ئه‌وه‌ی جن بخوازێ ئه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی ئافره‌تێکی خه‌راب ده‌بێت
ئه‌م شی کردنه‌وه‌مان زۆر به کورتی بوو باسی زیاتر هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م ووشانه‌ی سه‌ره‌وه و سه‌دان ووشه‌ی تر هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی کۆدی خه‌وه‌کانتان و شی کردنه‌وه‌ی و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانتان
گۆڕ : گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانه ، زیندانیش گۆڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به زیندویی له ناو گۆڕ دانیشتوه ئه‌و که‌سه دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست کردنی گۆڕ له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له لایه‌ن بێ هاوسه‌ران ژن هێنانه یان شو کردنه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیای داهاتوه ، چونه ناو گۆڕه‌که‌ش مردنه ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایه و گۆڕی نه‌ناسراویش کارێکی ناڕه‌وایه ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له سه‌ربان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له خه‌ودا باران ببارێته سه‌ر گۆڕ ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، تێك دانی گۆڕێکی به تاڵ مانای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌و که‌سه‌ی به زیندویی له ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کار‌و باری تێك ئه‌چێت ، هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که مانای په‌یڕه‌و کردنی رێبازی ئه‌و مردوه‌یه ئه‌گه‌ر مردوه‌که زانا بوبێت ئه‌ویش زانا ئه‌بێت ئه‌گه‌ر مردوه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
ماچ : له خه‌ودا ماچ کردن زاڵ بوونه به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو به‌دی هاتنی ئاواته ، ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه له گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه ، ماچ کردنی ئافره‌ت مانای هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاینی یه‌کێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خوای گه‌وره ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه پیاو چاکه و خوای گه‌وره ڕازی یه له کرده‌وه‌کانی ، مردو ماچ که‌یت یان مردو ماچت کات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یه .بیبه‌ر : ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یان کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نه‌خورێ پاره‌یه ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته چونکه قوڕگ ئه‌سوتێنێ .
هه‌ور :: بینینی هه‌ور له خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره به ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دار‌و مردنی نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .
ترێ : ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی حه‌رامه و له پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌گه‌ر له کاتی خۆی دا نه بێت نه‌خۆشی یه ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به داره‌وه ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه به تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خواردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه .کوێر بوون : کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه ، یه‌کێك ببینێ ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕیه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره له خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی ڵاڵ بوون :: له خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه له ئایین دا ، کێ له خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به پیاو چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه ، ئه‌وه‌ی له خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت . وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون : له خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له گه‌ڵ میلله‌تێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه وێران بوو ئه‌و که‌سه حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به ئاوه‌دانی و به ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه دانیشتوانی گونده‌که ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خان‌و به هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆز‌و خۆڵی له گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه سورێژه‌یه ئه‌گه‌ر هیچی له گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه ، ڕوخانی خان‌و به هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خان‌و یان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره شکان و وێران بوون و روخانی خان‌و و دیوار کاره‌ساته ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .مه‌ڕ :مه‌ڕ له خه‌ودا کوڕێکه ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکی په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یه‌کێك له خزمه‌کانی ئه‌مرێ . که‌وتنه ناو ئاو : ئه‌وه‌ی له خه‌ودا بکه‌وێته ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته خواره‌وه‌و نه‌گاته بن ئاو ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه ده‌ریا دونیایه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌وتنه ناو ئاو خێر‌و خۆشی دێنێ .پرچ یان قژ : له خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه به تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته ،هه‌روه‌ها که‌زی به مانای پاره کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له جێ ی نا ئاسایی باش نی یه ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه منداڵه ، ڕوتانه‌وه و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه ، توك لابردن کاره‌ساته ، قژ چه‌ور کردن به ڕۆن جوانی یه ، ده‌رچونی توك له ناو ده‌ست زۆر باشه ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه ر که‌س و کار‌و هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه ، که‌زی ئافره‌ت پاره کۆ کردنه‌وه‌یه ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه له ناوچه‌که ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه به پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
هه‌سانه‌وه : هه‌سانه‌وه له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، هه‌سانه‌وه له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه گیروگرفتیش بێت .به‌هار : له‌خه‌ودا پاره‌یه ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته ، یان ئافره‌تێکه هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئهخاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامهرانیکی که‌م خایانه و زۆر زوو له ناو ئه‌چێ و نامێنێ .مافور یان فه‌رش : له خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه دابه‌زین یان که‌وتن :ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ له باشه‌وه به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر یان له پیشه‌یه‌که‌وه بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تریان له مه‌زهه‌بێکه‌وه بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێت دابه‌زین بۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌ربان بکه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کی زه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.پۆلیس : له خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازار‌و مه‌ترسی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه .ئه‌ستێره : له خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه نه‌بوون ئه‌و سه‌رۆك و پێشه‌وایانه بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه ، که‌وتنی ئه‌ستێره له ئاسمانه‌وه بۆ خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه له‌و جێ یه دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره پیاوی زانا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دار‌و شه‌ڕه‌ف مه‌نده ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه مانای منداڵی زۆره ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره گه‌شاوه‌کان له ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازری وزانست وده‌سه‌ڵاته ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه . نه‌مانی ئه‌ستێره له ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه بۆ هه‌ژاریش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر سه‌ر دا بێت له هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره جنێو دانه به پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته له زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره مردنی پاشایه یان روودانی جه‌نگه ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره بکه‌وێته خواره‌وه مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره به ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له به‌یانی زه‌ماوه‌نده .ڕیگا : ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ڕێ ی خۆی لای داوه ئه‌و که‌سه باری ئایینی باش نی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان کاربه‌ده‌ست به ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خوا‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆر‌و جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانه ، ڕێگای ده‌ریا ڕزگار بوونه له ناخۆشی وگیروگرفت یان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یه ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونه له گیروگرفت یان سه‌فه‌ره .توینیه‌تی : له خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه ، هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌مانی قازانجه ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپه‌کاریه له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك توینی بێت و بیه‌وێت له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه و خۆی ئاوه‌که نه‌خواته‌وه له غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نه‌توانێ له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه هیواو نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له خه‌ودا ببینن توینیانه پێویستیان به هاوسه‌ر هه‌یه .پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه که گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه یان غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بپژمێ له ته‌نه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه .هه‌نگوین : پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له ئاسمانه‌وه ببارێت مانای ئه‌وه‌یه ئایین له بوارێکی چاك دایه ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله کۆ ئه‌کاته‌وه ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێر‌و خۆشی یه یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته ، نه‌خۆش له خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، خواردنی نان به هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته .به‌ندیخانه یان زیندان : به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه پێداویسته‌کانی ئایینه ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه به‌ندیخانه ژنێکی مه‌کر بازه یان مانای بێ ده‌نگی یه یان پیلان گێڕانه بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه گۆڕه یان هه‌ژاری یه یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته ، ده‌رچون له به‌ندیخانه مانای رزگار بوونه له نه‌خۆشی ، ئه گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه و ڕوناکی دێته ژووره‌وه یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه ئه‌و که‌سه له به‌ندیخانه رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له زیندان مانه‌وه مردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه به‌ندیخانه دۆزه‌خ بێتدهریا : له خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به هێزو به توانا‌و ترسناك و دادپه‌روه‌ره و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازر کاڵه‌و شت و مه‌که ، بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به دی هاتنی هیواو ئامانج و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته ناو ده‌ریاوه ئه‌چێته لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه ناو کار‌و باری ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له ده‌سه‌ڵات داره‌وه پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به تاس یان به قاب یان به مه‌نجه‌ڵ (…..هتد) زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌ریا بپه‌ڕێته‌وه له دوژمنه‌که‌ی پاره وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که مانای ئه‌وه‌یه کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی میز بکاته ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له گوناه کردن ، بینینی ده‌ریا له دوره‌وه باش نی یه ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته و باش نی یه ، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته ، که‌وتنه ژێر ئاوی ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه خه‌راپ تره ، مه‌له‌وان کردن له ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه بۆ ده‌رچون له گیر‌و گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که و یان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه خنکاو شه‌هیده ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته ده‌ره‌وه کاروباری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت له وانه‌شه گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه گه‌ر له زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له ناو ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه له ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه ده‌ریا به مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره و جه‌نگه ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به ئیمانه ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره سوێند به ده‌ریا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه ،ده‌ریا به مانای پیاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه باوك و دایکیش بێت ، هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه و پیشه‌سازی فره‌وان و شاری کراوه‌یه ، زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه و شه‌پۆڵی ده‌ریاش توند‌و تیژی یه‌و باش نی یه .پرسه : بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه و بۆ هه‌ژاریش قازانجه ، بۆ ئه‌و که‌سه باشه که گیر‌و گرفتی هه‌یه ، ئه‌و که‌سانه‌ی له ئیش و کاریان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه ، سه‌ره خۆشی کردن له خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه ، پرسه دانانه‌وه بێ هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به پرسه ئه‌بێ . بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو : ئافره‌تێك له خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که ڕێك و پێك و پوخته نه بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا شێوه‌ی وه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشه ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاور‌و جوله‌که ببیندرێ ئه‌و که‌سه حه‌ز له ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان ئه‌کات . باخه‌وان : له خه‌ودا پیاوێکه خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری . ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه یهباوێشك : له خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه کاری یه ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه ، ئاده‌میزاد له کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکه له‌وانه‌یه شه‌یتان له کاتی باوێشك دان بچێته ناو گیانی ، له‌وانه‌یه باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و نه‌خۆشه چاك نابێته‌وه .توو : توو پاره‌یه ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره و تووی سپی پاره‌یه‌کی که‌مه ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره ، خواردنی توو زۆر باشه . پرد : له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕ‌و دایکه ، پردی گه‌وره‌و له به‌ردو ئاسن درووست کراو
به‌شی ( 2 )خه‌و ئاوێنه‌یه ئه‌و ئاوێنه‌یه وێنه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌وه‌مان و راستی باری گیانی و ده‌رونیمان ئه‌خاته به‌ر چاو هه‌روه‌ها ئه‌ی سه‌لمێنێ که گیانمان روحی تێدایه‌و ئه‌و روحهش له‌بواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشن که‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌و ئیلهامی له خوای گه‌وره‌وه وه‌رده‌گرێت خه‌و وێنه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وهه‌ری ئاده‌میزاده وخزمه‌تی ره‌وشت و ره‌فتاری مرۆڤایه‌تی ئه‌کات خه‌وی راسته‌قینه‌و چاک له ته‌نه‌دا یارمه‌تییمان ئه‌دات و رێگه‌مان رۆشن ئه‌کاته‌وه و توانای زیاترمان پێ ئه‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به چاکی گیروگرفته‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.دوای ئه‌م باسه کورته ده‌رباره‌ی خه‌و بینین چه‌ند ووشه‌یه‌کی ترتان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه هیوا دارم به‌دڵتان بێت:-ده‌رزی دورمان: دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ره بۆ ئه وانه‌ی بێ هاوسه‌رن ،ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ژارن ده‌رزی له خه‌وا ببینن پاره‌یان بۆ دێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی به ده‌زووه‌وه ببینێ کار‌و باری باشتر ئه بێت، ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌که‌ی بشکێ کاروباری تێک ئه‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌رزی بخوات لای ئه‌و که‌سه‌ی حه‌زی لێ ناکات باسی نهێنیه‌کانی ئه‌کات،ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌ک بکات به گیانی یه‌کێکا ئه‌وه قسه‌ی ناخۆشی پێ ئه‌ڵێ،ئه‌وه‌ی جل و به‌رگ بۆ خه‌لکی بدورێ ئه‌وه ئامۆژگاریان ئه‌کات ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بدورێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ.مار: مار له خه‌ودا دوژمنه یان پاره‌یه یان ئافره‌ته یان کوڕه .ئه‌و که‌سه‌ی مار ببینێ و لێ ی نه‌ترسێ ئه‌و که‌سه زۆر ئازا‌و به‌توانایه ، مار دوژمنێکی پاره داره چونکه ژه هر له خه‌ودا پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له خه‌ویا ببینێ مار چوه‌ماڵی ئه‌وه له‌لایه‌ن دوژمنه‌که‌یه‌وه هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێ ئه‌گه‌ر ماره‌که بگرێت و بۆ خۆی بیبات ئه‌وه زۆر به ئاسانی پاره له دوژمنه‌که‌ی وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر ماره‌که بکوژێ به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی زاڵ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی به خوێن بێت ئه‌وه دوژمنه‌که‌ی ئه‌مرێ وپاره‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، مار پێوه دان باش نی یه مانای زیان لێکه‌وتنه ،فڕینی مار سه‌فه‌ره ، کوشتنی ماری بچوک مانای کوشتنی کورێکی بچکۆله‌یه ، کوشتنی مار به کۆمه‌ڵ له بازاردا مانای جه‌نگ رووده‌دات ودوژمن سه‌رئه‌که‌وێت (له به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر باسی مارتان بۆ ئه‌که‌م).ترس : له خه‌ودا هێمنی و ئاسایشه ، هه‌روه‌ها تۆبه کردنه ،ئه‌وه‌ی بترسێ ئه‌وه تۆبه ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی بترسێ ناودارو پایه به‌رز ئه‌بێت ،ئه‌وه‌ی چاوه‌نواڕی ترس بکات ئه‌وه تووشی شهر ئه‌بێت ،ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ویا ببینێ ئه‌ترسێ و یه‌کێکیش پێی ئه‌ڵێ مه‌ترسه تۆ نامری و ناتوانی بژیت ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێت. میوان : میوان له خه‌ودا بۆ سک پڕ مژده‌ی له‌دایک بوونی کوڕه ، بۆ خه‌ڵکی تریش مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه . کچ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ویا کچێک ببینێ ئه‌وه دوژمنه‌که‌ی بینیوه ، له‌خه‌ودا بینینی کچێکی جوانی نه‌ناسراو مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه ، کچی نه‌ناسراو له‌کچی ناسراو باشتره ، بینینی کچێک یان ئافره‌تێکی روو گرژ مانای هه‌واڵێکی ناخۆشه ،بینینی کچی جوان له خه‌ودامانای خۆشی و کامه‌رانی وخێر و سه‌رکه‌وتنه ،کچی لاواز مانای هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه ، کچ له خه‌ویا ببێته پیرێژن مانای ئه‌وه‌یه باری ئاینی زۆر باشه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پیرێژن ببێته کچ مانای ئه‌وه‌یه وه‌ک جاران به‌هێزو به توانا ئه‌بێت .ڕۆژ :ته‌واو بوونی شه‌و و هاتنی رۆژ مانای ته‌واو بوونی غه‌م و په‌ژاره‌یه ، هه‌روه‌ها نوێ کردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ وهاوسه‌رو منداڵه هه‌روه‌ها مانای رزگار بوونی به‌ندکراو وکردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشیه .ڕووباری هه‌نگوین :مانای قورئانی پیرۆز‌و زانستهدهنگی ناو ته‌له‌فۆن : ده‌نگه‌که له‌خه‌ودا چۆن له ته‌له‌فۆنه‌وه بۆت هات و بیستت له‌ژیانیش دا وه‌ک خۆی رووئه‌دات ،ئه‌گه‌ر ئاگاداریان کردیته‌وه که کارێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نابێ ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌بێ ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌ده‌یت ، یان ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بیستت مژده بوو ئه‌وه مژده‌یه‌کت بۆ دێت.دیاری :له‌خه‌ودا دل خۆشی یه هه‌روه‌ک خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ بل انتم بهدیتکم تفرحون }} سوره‌تی نمل ” 36 ” هه‌روه‌ها دیاری مانای خۆشه‌ویستی یه ، یان خواز بێنی کردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک دیاری قاپێ خورمای بدرێتێ کچه‌که‌ی شوو ئه‌که‌ت . لێره‌دا کۆتایی به به‌شی که‌روێشك : که‌روێشك له خه‌ودا ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که سه‌ر ببڕێت ئه‌وه ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له ئافره‌تێکه‌وه هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی بچکۆله‌ی نێره بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت. شه‌یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه ، له یه‌کێ له پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره دزین و گوناه کردنه ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرده ، شه‌یتان له خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردار‌و کافر‌و بێ ئیمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ بۆته شه‌یتان ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه یان به فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ . ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه ناوێکی دیکه هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به پێی ئه‌وناوه باری ژیانی ئه‌و که‌سه ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته (کامه‌ران ) له خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته (صالح) ده‌بێته پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته ( چیا ) ئه‌وه شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته (گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه بنوسێ یان بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به ناوی (چالاکه شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه له ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ . باینجان :له کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه به هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه ، خواردنی باینجان له خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێر‌و خۆشی یه .ده‌رگا : ده‌رگای کراوه ده‌رگای رزقه ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه مانای ئه‌وه‌یه ئافره‌ته‌که ژنه‌و به ته‌مه‌نیشه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه ، ده‌رچونی ده‌رگا له جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته ، ده‌رگای بچووك له ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه چونکه ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه و باری دانیشتوانی ماڵه‌که ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه ئه وه له دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له به‌رده‌م دا بکرێته‌وه کار‌و باری له ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له ژوورێکی ته‌سك و تاریك به رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه چونه ژووره‌وه له ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ده‌رگایه‌که‌وه ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه و که‌سه ئه‌مرێ و ئه‌چێته به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله ده‌رگاکه ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی ئه‌وه ئه‌مرێ و ئه‌چێته دۆزه‌خ پاقله : پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه گریان :ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ترسی خوا یان به هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه مانای خۆشی و شادی یه و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه که‌یه‌تی قه‌سپ : له خه‌ودا رزقه ، خواردنی قه‌سپ له خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه و به‌رده‌وام نابێت .خورما : بینینی خورما له خه‌ودا باران بارینه خواردنیشی ده‌ستکه‌وتێکی حه‌ڵاڵه و به‌ڵام ته‌نها بۆ خۆیه‌تی ، هه‌روه‌ها قورئان خوێندنه ، خورمای شاردراوه پاره‌یکی هه‌ڵگیراوه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خه‌رابترین جۆری خورما بخوات ئه‌وه که‌سێکی باش نی یه ، لێکردنه‌وه‌ی خورما له کاتی خۆی دا ئه‌وه ژن هێنانه‌و ئافره‌ته‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، یان ئه‌و که‌سه بێ هه‌وڵدان پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌توانین بلێین خورما له خه‌ودا زانسته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك خورمایه‌ك بکاته دوو به‌ش و ناوکه‌که‌ی ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه کوڕی ئهبێتسهفهر مانای ده‌ربڕینی ره‌وشتی خه‌ڵکی یه ، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت ئه‌وه ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت ،یان له حاله‌تێکه‌وه ئهچیتهحاڵهتێکی تر ، نازانم گه‌رایته‌وه یان نا به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه تۆبه کردنه و دوور که‌وتنه‌وه‌یه له گوناه ، ئه‌و بینایه‌ی چویتهژوورهوهو نوێژت تیا کرد ئه‌وه مزگه‌وته تۆ‌و ئه‌وانی تریش که نوێژتان ئه‌کرد هه‌ر که‌سه‌و به پێی هه‌وڵ و کارهکهیخۆی قازانج ئه‌کات وحه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆتان ئه‌زانن ، نوێژی جه‌نازه له خه‌ودا پاڕانه‌وه‌یه له‌خوا چونکه تۆکهنوێژئهکهیت له هه‌ڵسان و دانیشتن واتا له ژماره‌ی ڕه‌کعه‌ت هه ڵه‌ت هه‌یه به‌م جۆره نوێژه‌که‌ت که‌م و کوڕی تیایهههوڵده خۆت چاك که‌یته‌وه ، نان خواردنه‌که‌شت سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمنان و رزقێکی حه‌ڵاڵه نازانم چیت خواردوهبهڵام خواردنی زۆر‌و خۆش و به‌تام ته‌مه‌ن درێژی یه ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت به پێڵاوه‌وه نوێژت کردوه ، له هاوسه‌ره‌که‌ت جیا نابیته‌وه ههرپێکهوه ئه‌مێننه‌وه ، واتا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت پتهوهئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشه‌ویستی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان پاشا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر کات پایه‌به‌رز تر‌و گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیایه پایه به‌رزه ،ئاوریشمی زه‌ردو سور نه‌خۆشی یه ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و که‌سانه ده‌رده‌بڕێ که شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن بچنه به‌هه‌شت ، یان بگه‌نه پله‌و پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به ئابڕوو به شه‌ڕه‌فه ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی ده‌رچونه له خه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه به‌ره‌و خۆشی و کامه‌رانی . پیاز :خواردنی پیاز باش نی یه ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه بۆ به ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه ، ئه توانین بڵێین پیاز پاره‌یه .هێلکه : هێلکه له ناو قاپ دا بێت ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه به کاڵی خواردنی پاره‌ی حه‌رامه یان زینایه یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافر‌و بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه ،له‌وانه‌شه ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه یه ئه‌و که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه بخوات ئه‌وه کفن دزه ، به‌کورتی هێلکه مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره . خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریانه له‌وانه‌شه کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه دڵته‌نگ ئه‌بێت .ژه‌هر:له خه‌ودا پاره‌یه ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ته ، ژه‌هری کوشنده مانای مردنه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته خه‌ڵکی تر ئه‌وه زینا ئه‌کات .منداڵی ساوا :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه له په‌روه‌رده کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له دایك بوونی منداڵ له ده‌مه‌وه مانای مردنه .بوك و زاوا :بینینی بوك و زاوا به رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه ناویشی نی یه و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه به پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه کرێته‌وه باڵا : کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له خه‌ودا باش نی یه ، باڵای به‌رز له خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه ، باڵا له ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه و بگاته ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه بێت مانای مردنه ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه له پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مهبهستهدان که‌وتن : دان که‌وتن له خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته ناوده‌ستی ئه‌وه پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته باوه‌شی ئه‌وه کوڕیان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه غه‌م و په‌ژاره و ئازاره ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه ،مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه دانه‌کانی سه‌ره‌وه پیاوه‌کانن له خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه کێکه له که‌س وکارمان ،به کورتی دان ته‌مه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه نه‌خۆشی یه ،دانی دروستکراو له زێڕ باشه به‌ڵام له‌وانه‌شه ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له زیو زیان و زه‌ره‌ره ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه . لانك : کڕینی لانك یان نوستن له‌ناو لانك خێر‌و خۆشی یه و چاکه کردنه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ومن عمل صالحا فلانفسهم یمهدون}} سوره‌تی روم / 44 ، هه‌روه‌ها لانك بۆ پیاوان غه‌م و خه‌فه‌ت و زیندانه و بۆ کوڕی گه‌نجیش هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تیش کوڕه له‌وانه‌شه گریان و غه‌م و په‌ژاره‌و جێ ی گۆرانی ووتن و سه‌ما و خۆشی بێت ، هه‌ندێ جاریش به مانای داره مه‌یت دێت .ته‌زبیح : بینینی ته‌زبیح له خه‌ودا مانای ئافره‌تێکی چاکه یان ژیانێکی حه‌ڵاڵه یان سه‌ربازی سود به‌خشه بۆ خاوه‌نی تهزبیحهکهو ئه‌وه‌ی به ده‌ستیوه‌یه‌تی . مژیین : یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ یه‌کێك ئه‌ی مژێ ئه‌وه پاره‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر سینگی بمژێ پاره له‌ژنه‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر لوتی بمژێ پاره له گیرفانی ده‌رئه‌کات یان رانی بمژێ پاره له عه‌شره‌ته‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ . صابون : له خه‌ودا پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ودا به سابون جل و به‌رگی بشوات چاك ئه‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ی سابون له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نگ بێت له دڵ ته‌نگیه‌که‌ی ده‌رده‌چێ و دڵ خۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ،سابون چڵك لا ئه‌بات و چڵکیش غه‌م و خه‌فه‌ته .کلیل : کلیل له خه‌ودا رزق و یارمه‌تی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای زانسته ، یان منداڵه یان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{نصر من الله و فتح قریب }} سوره‌تی الصف /13 ، واتا به یارمه‌تی خوا سه‌رکه‌وتن و کردنه‌وه نزیکه ،ئه‌و که‌سه‌ی کلیلێکی بێ دانی به‌ده‌سته‌وه بێت زوڵم له منداڵی هه‌تیو یان بێ باوك و دایك ئه‌کات ،کلیلی به‌هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له بواری ئابوری وزانست دا ، هه‌روه‌ها کلیل قه‌بول بوونی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه لای خوای گه‌وره ، له‌وانه‌شه کلیل چوونه حه‌ج بێت ،کلیلی ئاسن پیاوێکی به هێزو توانایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بێ کلیل ده‌رگایه‌ك یان قفلێك بکاته‌وه به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌یدا زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به کلیل بیکاته‌وه ئه‌وه‌ی له دڵیه‌تی و ئه‌یه‌وێ به یارمه‌تی خوای گه‌وره بۆی به‌دی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌توانێ ده‌رگایه‌ك بکاته‌وه ئیش و کاره‌که‌ی ئاڵۆزتر‌و زه‌حمه‌ت تر ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش کلیل ته‌رمه و کونی قفڵه‌که یان ده‌رگاکه‌ش گۆڕه .ئاشت بوونه‌وه : له خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی ئاشت بێته‌وه ئه‌وه زیاتر دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری کردنی یه‌کێکه که له رێ لای داوه و داوای لێ ئه‌کرێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێ ی ڕاست .په‌یمانی شه‌ڕ نه کردن : هه‌سانه‌وه‌و خۆشی و کامه‌رانی و ئاسایش وچاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆش و ده‌ست که‌وتی رزقی حه‌ڵاڵ و پاره و ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌روه‌ها بۆ کوڕی گه‌نج ژن هێنانه و بۆ کچی گه‌نچ شوکردنه .وێنه گر : شعر و زانست و ئه‌ندازیاری و دانای یه ، هه‌روه‌ها مه‌ی خواردنه‌وه‌و گوناه و درۆ کردنه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و چونه ناو کاری مه‌ترسی داره .شه‌پۆڵ : توند‌و تیژی و ژان و ئازاره ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{ واذا غشیهم موج کالظلل دعوا الله مخلصین له ا‌لدین }}سوره‌تی لقمان/32 واتا که ئه‌که‌ونه ناو شه‌پۆڵه‌وه به دڵێکی پاك له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه ، هه‌روه‌ها شه‌پۆڵ مه‌ترسی خنکانی به دواوه‌یه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له ئایه‌تێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وحال بینهما الموج فکان من المغرقین }} سوره‌تی هود /43 ،واتا شه‌پۆڵ سه‌رو بنیانی کرد‌و خنکاندیانی ، له‌م دوو ئایه‌ته ده‌رده‌که‌وێ که بینینی شه‌پۆڵ له خه‌ودا باش نی یه .قوڕگ : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مووێك یان دهزوێك له قوڕگی دێته ده‌ره‌وه نه پچڕێت و بن بڕیش نه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌و که‌سه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت یان شه‌ڕو ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر شالیار واتا وه‌زیر بێت باری زانستی پته‌وتر ئه‌بێت .برنج : برنجی کاڵ پاره‌یه‌و به هیلاکی و به خه‌فه‌ت و به زۆر کۆکراوه‌ته‌وه ، برنجی کوڵاویش قازانجه ووشه‌ی ئۆف : ووشه‌یه‌کی ناره‌زایی ده‌ربڕینه ، ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بڵێ ئۆف ئه‌و که‌سه سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ولا تقل لهما اف ولا تنهرهما }} سوره‌تی الاسرا‌ء / 23 .شێت بوون : له خه‌ودا سه‌ربه‌رزی وشکۆمه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی و کامه‌رانی یه ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا به‌هۆی ده‌ست لێ وه‌شانه‌وه تێك چێت ئه‌وه پاره به فایز ئه‌داته خه‌ڵکی ، هه‌روه‌ها شێت بوون مانای چوونه به‌هه‌شته یان ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌و زوو خه‌رج ئه‌کرێت ، شێت بوونی منداڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی باوکی یه‌تی ، شێت بوونی ئافره‌ت ساڵێکی خۆش و به به‌ره‌که‌ته .مردن : گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان رزگار بوونه له زیندان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دووره ، هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریانی له گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له گه‌ڵ دا نه‌بێت که‌م و کوری و خراپه‌کاریه له ئایین و پله و پایه ی به‌رزی دونیایه ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه یان چاو کوێر بوونه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا سه‌فه‌ره یان ده‌ست کورتی یه یان ژن هێنانه چوونکه مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شان هه ڵگیرێ و به‌ڵام نه‌خرێته ژێر خاکه‌وه ئه‌و که‌سه به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونه‌وه له خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه یان تۆبه کردنه ، مردوێك له خه‌ودا بڵێ من نه مردووم ئه‌و مردوه پله‌و پایه‌ی شه‌هیدی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر مردوو نه‌خۆش بێت خوی به‌رپرسیاره له کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له گۆڕه‌کانیان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه کاروباری باشه ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له گوناهێکی گه‌وره ، ئه‌وه‌ی ببینێ له خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یه هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیای باشه ، مردنی کوڕ له خه‌ودا ڕزگار بوونه له دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر له زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وه ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نه‌خۆش له خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه ئه‌وه ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و که‌سانه باشه که ئه‌ترسن یان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له گه‌ڵه ئه‌وه چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له گه‌ڵه ،هاوڕێیه‌تی کردنی مردو سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژه ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه باسی ئه‌و مردوه ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیایه‌ی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه به کافری مردوه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك مردوێك زیندو بکاته‌وه ئه‌وه گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشه‌ه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یه زیندوه‌که له دونیادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره ، یه‌کێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، نوستنی مردو هه‌سانه‌وه‌یه‌تی له‌و دونیایه ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مه‌ن درێژیه بۆ زیندوه‌که ، ده‌رچونی مردو له‌گۆڕه‌کانیان مانای به‌ڕه‌ڵڵا کردنی زیندانیه‌کانه ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه ، مردنی کت وپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ژاره ، نوێژ کردن له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریا مانای خنکانیه‌تی له ناو گوناهه‌کانی دا . مشك : مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه ، یان ئافره‌تێکی نه‌فره‌ت لێ کراوی جوله‌که‌یه ، یان پیاوێکی جوله‌که‌یه یان دزه ، مشکی زۆر رزقه ئه‌وه‌ی له خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له ماڵیدایه رزقی فرهوانترئهبێت ،ئه‌گه‌ر مشك له ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته خاوه‌ن مشکێك خزمه‌ت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شه‌و و ڕۆژه ، مشك ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیان وه‌ك یه‌ك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مه‌ن درێژیه سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شه‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه مشك که‌س و کار‌و منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به تیر یان به به‌رد له مشکێك بدات ئافرهتیکێ خراپه کار به نهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له جێیه‌کی لار یان له ناو بیرێك مانای ته‌مه‌ن کورتی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌چنه ماڵی و ئه‌و ئافره‌تانه بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یه‌کی که‌مه له ئافره‌تێکی خراپه‌کار.میوه : له خه‌ودا ژن هێنانه یان شوو کردنه ، وه‌ك خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سوره‌تی ی‌س// 55 و 56 ، میوه‌ی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یه چونکه زوو تێك ئه‌چێت ، میوه‌ی ووشك رزقێکی زۆر و هه‌میشه‌ی یه ، میوه بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بونه و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش پاره‌ی زیاتره ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ میوه فڕێ ئه‌درێته سه‌ری ئه‌و که‌سه به خێر خوازئه‌ناسرێ و به ناو بانگ ئه‌بێت .خه‌ڵوز : له خه‌ودا پیاوێکی ترسناکه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پاره‌ی حه‌رامه ،یان رزقێکه له سولتانه‌وه‌یه ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه له‌لایه‌ن سولتان یان کاربه‌ده‌سته‌وه تاقی کراوه‌ته‌وه و زوڵمیشی لێ کراوه و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه ، خه‌ڵوز له زستان پاره‌یه ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌ت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه چه‌ند کیسه‌یه‌ك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یه . ته‌ڵه : پیاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه بۆ چۆلهگهیهك دانێته‌وه پیاوێکی گه‌وره هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ودا بینی ته‌ڵه دائه‌نێته‌وه که باڵنده‌یه‌ك ئه‌گرێ باڵنده‌که یه‌ك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته حه‌ز ئه‌کات له مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که له ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .چه‌ك : له خه‌ودا سه‌رکه‌وتنه ، یان لاچونی نه‌خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ناو خه‌ڵکێکی زۆری بێ چه‌ك دا چه‌کی هه‌ڵگرتبێ ئه‌و که‌سه به گوێره‌ی چۆنیه‌تی جۆری چه‌که‌که ئه‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه ، ئه‌گه‌ر بینی خه‌ڵکی ته‌ماشای ئه‌که‌ن و ئه‌ویش چه‌کی هه‌ڵگرتوه ئه‌و خه‌ڵکه حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که هه‌موویان پیرو به ته‌مه‌ن بوون ئه‌وانه دۆست و هاورێن ،ئه‌گه‌ر گه‌نج بوون ئه‌وانه دوژمنن ، ئه‌وه‌ی ببینێ چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌توانێ به‌کاریشی بێنێ نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی دێت ،چه‌ك بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه چاك سازی ئایین بێت ،ئه‌گه‌ر ترسی له‌گه‌ڵ بێت بۆ نه‌خۆش چاك بونه‌وه‌یه ،ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری کردبێت به سه‌لامه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه .شه‌کر : شه‌کر له‌خه‌ودا خۆشی و شادی و چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت و به دی هاتنی هیواو ئامانجه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی خانه‌دانه ، ئه‌گه‌ر کوڕیش بێت ئه‌و کوڕه زیره‌ك و دانا‌و زانیارهو به‌شداری له به‌هره‌و هونه‌ری خه‌ڵکی دیکه ده‌کات ، ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه ، شه‌کر له خه‌ودا پاره‌یه ، شه‌کری زۆر ئاژاوه‌یه ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه .ماسی : ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌زانی ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، نه‌هه‌نگ وه‌زیری پاشایه چونکه ده‌ریا پاشایه و ماسیش سه‌ربازی پاشایه ، گرتنی ماسی یه‌کی گه‌وره خێر‌و به‌ره‌که‌ته ، ئه‌و ماسی یه‌ی تۆکڵه‌که‌ی نه‌رمه بۆ ئه‌وکه‌سانه باشه که ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵکی هه‌ڵ خه‌ڵتێنن ، ماسی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نیازی ژن هێنانیان هه‌یه ، ماسی مردو له‌ناو ده‌ریا باش نی یه چونکه نیاز‌و مه‌به‌ست به دی نایه‌ت ، ماسی له‌سه‌ر جێی خه‌ودا ببیندرێ بۆ نه‌خۆش و بۆ ماسی گر باش نی یه ، ماسی گرتن له ناو ئاوی مه‌ند خه‌م و خه‌فه‌ته ، ماسی خواردن به کاڵی زۆر باشه ،ماسی سوێر واتا به خێ گیروگرفته ، ووتراوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ماسیه‌کان بگاته چوارئه‌وه ئافره‌ته ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، ماسی سوره‌وه کراو به‌دی هاتنی داواکاری یه ، ماسی برژاویش سه‌فه‌ر کردنه له‌پێناوی زانست و زانیاری زیاتر ،کڕینی ماسی له ماسی گر یان له‌ماسی فرۆش مانای ژن هێنانه ، له وانه‌شه بینینی ماسی غه‌م و خه‌فه‌ت و نه‌خۆشی بێت .به‌رز بوونه‌وه :هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌ویت و به‌رز ببیته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داده‌به‌زی ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ به‌رز بۆوه‌و چووه ئاسمان تا گه‌یشته ئه‌ستێره‌کان و له‌پاشاندا بووه ئه‌ستێره له‌وانه‌یه ببێته والی یان سه‌رۆك یان له‌ژیان و مردن دا پله‌و پایه‌ێکی به‌رزی بدرێتێ که شایهستهیهتی ، چونه سه‌ر شاخ غه‌م و په‌ژاره‌یه یان سه‌فه‌ره ، سه‌رکه‌وتن باشه‌و دابه‌زینیش باش نی یه ،گۆشت : پارچه گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یه له وانه‌شه کاره‌ساتێکی ڕابووردو بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه گۆشت رزقێکی خێرایه یان خۆشی و کامه‌رانی یه ، یان ئاشکرا بوونی نهێنی یه ،گۆشتی کوتراو لێدراو به چه‌قۆ بۆ گه‌نج هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تی سك پڕیش کوڕه ، یان تێکه‌ڵ بوونی پاره‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ریك و ده‌رکه‌وتنی قازانجه ، گۆشتی کوڵاو پاره‌یه گۆشتی کاڵ ئازار‌و ژان و نه‌خۆشی یه کڕینی گۆشت له قه‌ساب کاره‌ساته ، گۆشتی ناسك وتازه مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی ئاده‌میزاد بخوات ئه‌وه باسی ده‌کات ،ئافره‌ت گۆشتی خۆی بخوات زینا ده‌کات ، گۆشتی مانگای لاواز نه‌خۆشی یه ، گۆشتی مار پاره‌یه له دوژمنه‌وه دێت ، گۆشتی شێر پاره‌یه له کار به‌ده‌سته‌وه دێت گۆشتی باڵنده‌ی دڕنده‌وگۆشتی به‌راز پاره‌ی حه‌رامه ،گۆشتی کۆن باس کردنی مردوه ، گۆشتی حوشتر پاره‌یه له پیاوێکی که‌له‌گه‌ت ودوژمنێکی به تواناوه دێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گۆشتی حوشتر بخوات له کاربه‌ده‌سته‌وه پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریه ، ئاسکه‌ی سه‌ربڕاو ئه‌گه‌ر پیسته‌که‌ی لێ کرابێته‌وه‌و گۆشته‌که‌ی پارچه پارچه کرابێت مانای چاوپێکه‌وتنه به که‌سێکی نه‌ناسراو ، ئه‌گه‌ر گۆشتی ئاسکه‌که پارچه پارچه نه‌کرابێ کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو قه‌ڵه‌و بێت ده‌سکه‌وتی پاره‌یه ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشه به‌ڵام ته‌نها بینینی باش نی یه ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر لای شێخێك بیخۆیت شکۆمه‌ند و پایه به‌رز ئه‌بیت ، گۆشتی بر‌ژاو رزگاربوونه له مه‌ترسی ، گۆشتی مریشك پاره‌یه له ئافره‌تێکه‌وه دێت ، گۆشت هێمن بوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توڕه‌ن ، چاك بونه‌وه‌ی یه بۆ نه‌خۆش و لاچون و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ته ، گۆشتی باڵنده باشه له‌وانه‌یه به‌هه‌شت بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }} سوره‌تی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێرا‌و حه‌ڵاڵه ، گۆشتی ئاده‌میزاد سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، خوێن و گۆشتی نه‌ناسراو و ئاژاوه‌یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی گۆشتی زیادی خۆی بخوات ئه‌وه قازانجه‌که‌ی ئه‌خوات و سه‌رمایه‌که‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، گۆشتی کوڵاو بۆ هه‌ژار پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه .تاریکی : له‌خه‌ودا ڕێ وون کردن و سه‌رسووڕمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك کافر بێت و له خه‌ودا ببینێ چوه ڕۆشنایی ئه‌و که‌سه ئه‌بێ به موسڵمان ، یان تۆبه ئه‌کات و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گرێته به‌ر ، ئه‌گه‌ر له‌زیندان دا بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ،تاریکی مانای زوڵمه ، کێ بچێته تاریکی ئه‌و که‌سه‌زوڵم ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی تاریکی ببینێ زوڵمی لێ

0 Comments