جگە لە خاڵە باو و زۆر دیارەکانی ئافرەت لە ھەڵسوکەوت و رووخساریدا، چەند خاڵێکی دی ژنان ھەیە کە سەرنجی پیاو رادەکێشێ، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی ژنان درکیان پێ نەکردووە، بۆیە خانمی بەڕێز وا چاکە بزانی ئەو شتانە چییە: ترس: زۆرێک لە پیاوان سەرنجیان بۆلای خانمان رادەکێشرێ و سەرسامی دەبن لەکاتێکدا کە ھەست بە ترس دەکات. رەنگە بەلاتەوە سەیر بێت، بەڵام ئەمە راستییە، چونکە ھەلێکی باشە بۆ پیاوان تێیدا پاڵەوانی خۆی لەبەردەمت پشان بدات و لێھاتوویی خۆی پشان بدات. خانمی زۆرزان جار جار ئەو ھەستە نیشانی مێردەکەی دەدات. شپڕێوی: ئەگەرچی رێکوپێکی لە بەرگ و خۆگۆڕین و شێوەی داھێنانی قژ ھەردەم سەرنجی پیاو رادەکێشێ، زۆر جاری واش ھەیە پیاوان حەزیان لە بینین دیمەنێکی وایە لە خانمان کە بێ بایەخی پێوە دیار بێت بە دیزانی جلەکانی و زۆر جار چژی شێواو و ئاڵۆز سەرنج راکێش و جوان بووە لای پیاوان. چاویلکە: بینینی ئافرەت بە چاویلکەوە، لای پیاوان زۆر سەرنجڕاکێش دیارە و ھەردەم تەنانەت ئەگەر چاویلکەی پزیشکیش بێت، بۆیە زۆر خانمان کاتێک شەرم دەکەن بە چاویلکەی پزیشکییەوە دەرکەون بە ھەڵەدا چوون. لەبەرکردنی بەرگی چەرم، یان پوتی چەرمی درێژ، یان زۆرجار ئەو بەرگانەی رەنگەکەی لە سەربازی دەچێت، جێی سەرنجی پیاوانە، لەو بەرگانەدا ئافرەت بەھێز و توند دەردەکەوێ، زۆر جار بینینی ئافرەت بەو شێوەیە بەتەواوی سەرنجی پیاو رادەکێشێ، تەنانەت ئەگەر لەسەر شەقامێک بیبینێ، ناتوانێ ئاوڕی بۆ نەداتەوە. کاتێک ماکیاژ دەکەیت، ئەمەش یەکێکە لەو دیمەنە جوانانەی ھەردەم پیاوان حەز دەکەن بیبنین و بزانن چۆن خەریکی رەنگکردنی و رازانەوەی لێوەکانت و رەشکردنی چاو و ئاڵکردنی روونەتیت.







0 Comments