خوای گه‌وره كۆرپه‌له‌یه‌كی بچكۆله ده‌كاته هۆكار بۆ شیفای دایكی له شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان، بۆ ئه‌وه‌ی دایكه‌كه‌ی بۆ بمێنێت‌و چاودێری بكات.
نیكۆلا ویله‌ر، خانمێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌و تووشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان ده‌بێت، پاش پشكنین پزیشك ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه منداڵدانی ده‌ربهێنرێت، پاشان له‌ئه‌نجامی پشكنین به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌رده‌كه‌وێت كه (نیكۆلا) دوو گیانه، ئه‌وه‌ش بۆ پزیشكه‌كان شتێكی سه‌یرو چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت شێرپه‌نجه‌كه‌ی به‌هۆی هۆرمۆناتی دوو گیانییه‌كه‌یه‌وه بنبڕبووه‌و نه‌ماوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، كاتێك منداڵه‌كه له‌دایك بووه په‌نجه‌كانی ڕوویان له‌ئاسمان بووه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی كاراكته‌ری سۆپه‌رمانه، بۆیه ناویان لێناوه (سۆپه‌رمان).
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ناونانی ئه‌و منداڵه به‌سۆپه‌رمان ته‌واو شایسته‌یه‌تی، چونكه گه‌وره‌ترین كه‌سی له‌مردن ڕزگاركردووه كه ئه‌ویش دایكییه‌تی.

0 Comments