ئه‌م خواردنه تایبه‌ت به ناوچه‌ی كرماشان و به برنج و په‌تاته ئاماده ده‌كرێت.
كه‌ره‌سته‌ی پێویست:
ـ 2 په‌رداخ برنج
ـ پ په‌رداخ ئاو
ـ 2ـ 3 دانه په‌تاته
ـ شویتی وشك
ـ خوێ
ـ 2 كه‌وچك رۆن
شێوازی ئاماده كردنی:
1ـ برنجه‌كه له‌گه‌ڵ خوێ بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر له‌ناو بكه‌ن.
2ـ په‌تاته‌كان به شێوه‌ی لاكێشه‌یی ورد بكه‌ن.
3ـ برنج و رۆن و په‌تاته له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك بكه‌ن و كاتێك ئاوه‌كه‌ی نه‌ما بیكوژێننه‌وه. برنجه‌كه له‌ناو ده‌فرێكی تر به‌تاڵ بكه‌ن و كه‌مێك رۆن له‌ناو مه‌نجه‌ڵ بكه‌ن و چینێك په‌تاته یان نانێك له بنی مه‌نجه‌ڵه‌كه دابنێن.
4ـ دواتر كه‌مێك برنج له‌سه‌ری بكه‌ن و پاشان شویته‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌ن و ئه‌م قۆناغه دووباره بكه‌نه‌وه تا ته‌واو ده‌بێت و برنجه‌كه دێم پێ بێنن.
5ـ ئه‌م پڵاوه له‌گه‌ڵ گۆشت مریشك یان رانیش ئاماده ده‌كرێت.
0 Comments