5:41 ص

بۆ خوێندنەوەی كەلوەكانی ئەمڕۆ یەك شەمە 30/3/2014 كلیك بكە

كاور 21/3 – 20/4
30/3 مانگ سەرنج ڕاكێشی و گەشبینی و سحرت زیاد دەكات بەتایبەتی ئەمڕۆ ، بەڵام هیح ڕووبەرووبوونەوەیەك یا هەرەشەیەك مەكە تا سەرنج ڕاكێشیەكەت لەدەست نەدەی  . 


گا 21/4 – 20/5
30/3 لەسەرتە گرنگی بەداواكاریەكانی هاوبەشەكەت بدەی و هەموو لایەنە مادی و مەعنەویەكانی بۆ دابین بكەی تا تووشی لۆمەو گازاندە نەبیتەوە لەلایەن ئەوەوە . 


دوانە 21/5 – 21/6
30/3 كاریگەری بەئەرێنی ، بەردەوام پلان دادەنێی بۆ سەردانی كردنی كەسێك كەماوەیەكی زۆرە نەتبینیوە ، گرنگیەكی زۆرت پێدەدرێ‌ لەلایەن خۆشەویستەكەتەوە . 


قڕژاڵ 22/6 – 22/7
30/3 كۆتایی بهێنە بەهەموو ئەوانەی پەیوەندیان هەیە بەكاروباری ماڵەوە ئەمڕۆ لەكڕین یا چاككردن یا دابینكردنی پێداویستیەكانی یەكێك لەئەندامانی خێزانەكەت . 

شێر 23/7-  22/8
3/30 هەوڵ بدە كۆتایی بهێنی بەهەر داواكاریەكی خێزانی یا كۆمەڵایەتی تا بەرپرسیاریەتی لەسەرت كۆنەبێتەوە پێش ئەوەی گرنگی بەكاروبارە جۆراوجۆرەكان بدەی. 


گوڵەگەنم 23/8 – 22/9
30/3 زۆر مەڕۆ لەسەر هەندێ‌ خەرجی هەژمار بۆ نەكراو كەهیج مەجاڵێكی تێدانیە بۆ خەرج نەكردن ، هەوڵەكانت نابنە ڕێگر لەوجۆرە خەرجیانە بۆیە ڕێگاكە كورت بكەوە . 


تەرازوو 23/9 _ 22/10
30/3 مێشكت پێداگری دەكات زۆر خەریكە بەبابەتێك لەو ماوەیە چ لەماڵ چ لەكار یا لەڕێكخستنی كاروباری مادی . 

دووپشك 23/10 – 21/11
30/3 بەسۆزبە بەرامبەر بەدوژمنەكانت ، كاتەكە گونجاوە بۆ گێڕانەوەی مافێك ، بەڵام بیر لەوە مەكەوە كەزیاتر لەمافی خۆت ببەی مافی خۆت ببەو بەسە . 


كەوان 22/11 – 21/12
30/3 پێویستیت بەكۆكردنەوەی دەوروبەرتە بۆ بەرژەوەندی تایبەتیت ، بەتەنیا نیەت بەس نیە ، ئەمڕۆ گونجاوە بۆ جێبەجێ كردن . 


گیسك 22/12 – 20/1 
30/3 زۆر ئاگاداربە لەمامەڵەو پەیوەندیەكانت و پەیوەندیە فەرمیەكان و گرێبەستەكان پشت گوێ مەخە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە . 


گۆزە 21/1 – 18/2
30/3 بەڕێكەوت شتێكت بۆ ئاشكرا دەبێت كەهەست بەشادی و دڵخۆشی دەكەی تەواونیە وەك خۆزگەت پێ دەخواست ، قەدەر هەڵێكی گەورەت لێ دەشارێتەوە . 


نەهەنگ 19/2 – 20/3
30/3 ڕووداوەكان خێران و بەدوای یەك دادێن و كاتی گونجاوت نیە بۆ هەموو ڕووداوەكان لەكاتی خۆی ، بارودۆخەكان هێمن دەبنەوە لەو نزیكانە . 
Comments
0 Comments