دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵێنی سوپرایزی به كازم ساهیردا، شیرین ئه‌و منداڵه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه ده‌یبه‌ستێته‌وه به كازم كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له نیوه‌ی كۆتایی ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی The Voice په‌خش كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده بوونی خۆی شارده‌وه ، به‌ڵام شیرین له‌ناكاو له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت و روو له ئاماده بووان و وتی: ئا ئه‌مه‌یه ئه‌م منداڵه‌ی من به كازم ده‌به‌ستێته‌وه. ته‌نیا ئه‌وه‌ش نییه، به‌ڵكو بووكه‌ڵه‌كه‌ی دایه ده‌ستی كازم و داوای لێ‌كرد كه ده‌ستی بگرێت وه‌ك باوكی.
كازم به‌هۆی ئه‌وه‌وه تووشی سه‌سوڕمان بوو بوو ده‌ستی پێ پێكه‌نین كرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شیرین ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و خۆشی ئاماده‌بووان و بابه‌تی باس كردنی منداڵ له كازم ساهیر ئاشكرا ده‌بێت كه پێشتر باسی كردبوو.

0 Comments