له میانه‌ی به‌شداری له به‌رنامه‌ی N SPORT كه‌ناڵی NRT هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عومه‌ر باسی ئاستی وه‌رزشی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت جاران هانده‌ری ئه‌رژه‌نتین بووم.
كامه‌ران عومه‌ر له باره‌ی وه‌رزشی كوردستان وتی من هه‌ست ده‌كه‌م له كوردستان وه‌رزش پێش ده‌كه‌وێت، وه‌رزش وه‌ك خۆراك وایه هیوادارم وه‌رزشی كوردستان بچێته هه‌موو جیهان وه‌ك وڵاتانی تر ناوبانگ په‌یدا بكه‌ین.
كامه‌ران له میانه‌ی ئه‌و دیمانه‌یه زیاتر دواو وتی من زۆر حه‌ز به كاسی جیهانی ده‌كه‌م مه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر حه‌ز به وه‌رزش نه‌كا
له باره‌ی ئه‌وه‌ی هانده‌ری چ یانه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌كه كامه‌ران وتی من پێشتر هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بووم به‌ڵام ئێستا هی به‌رازیل-م، له یانه‌كان ریاڵ مه‌درید باشه به‌ڵام زۆر بینه‌ری نیم، به‌ڵام زیاتر ئه‌مه‌وێت به‌لای هونه‌ره‌كه‌م دا برۆم.
كامه‌ران عومه‌ر باسی وه‌رزشی خۆی ده‌كات له گه‌نجی دا رایگه‌یاند وه‌رزشی ئه‌وسا وه‌ك ئێستا نه‌بوو له سلێمانی سێ بۆ چوار یاریگا هه‌بوو، تۆپێكمان ده‌كڕی به هه‌موومان سێ په‌نجایمان پێ بوو هه‌ندێ جار لێشمان ون ده‌بوو نه‌مان ئه‌دۆزیه‌وه، جاری وه‌هاش هه‌بوو ده‌ستمان وده‌م و پلمان ده‌شكا به‌هۆی یاریكردنه‌وه.
له كۆتایی دیمانه‌كه‌ی كامه‌ران په‌یامێك ئاراسته ده‌كات و ده‌ڵێت داواده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ته‌ندروستیتان باش بێت و جه‌سته‌تان به رێك و پێكی بمێنێته‌وه پێویسته وه‌رزش بكه‌ن، داواش ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی وه‌رزش ناكه‌ن به‌قسه‌ی كامه‌ران عومه‌ر بكه‌ن وه‌رزش بكه‌ن چونكه هۆكاریكه بۆ هێشتنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان
0 Comments