4:21 ص

دوای مردنی خۆت ئه‌كاوونتی فه‌یسبووكه‌كه‌ت چی لێ‌ به‌سه‌ر دێت ؟

تائێستا پرسیاری ئەوەت کردووە چی لە پێگەو ئەکاونتەکانت دێت دوا مردنی خۆت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؟ گومان لەوەدا نیە ھیچ کام لە ئێمە بیری لەوە نەکردۆتەوە پلان دابنێت بۆ چارەنوسی ئەکاونتەکانی دوای مردنی خۆی، کەسیش نازانێت چی لە پێگەی ئەو کەسانە بکرێت کاتێک دەمرن، لە کاتێکدا ھەر یەکێک لە ئێمە بگرین زیاتر لە چەند ئەوکانت و پێگەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و ئەلکترۆنییەکان ھەیە.
وروژاندنی بابەتێکی لەم شێوەیە سەرەتا لە ویلایەتی فێرجینیای ئەمریکاوە سەریھەڵدا، کاتێک خێزانێک دەیانویست بچنە ناو ئەکاونتی کوڕەکەیانەوە، بۆ ئەوەی ھۆکاری خۆکوشتنەکەی بزانن، ئەمەش وای لە لێپرسراوانی چەند ویلایەتێکی ئەمریکی کرد کە بیر لە داڕشتنی یاسایەک بکەنەوە کە رێگە بەخێزانی کۆچکردوو بدات بچنە ناو ئەکاونت و حساباتی بانکی کەسی مردووەوە.
گرنگیدان بەم بابەتە لە شوێنی خۆیدایە، بەو پێیەی زۆربەی ھەرە زۆری ھاووڵاتیانی ئەمریکی ئەنتەرنێت بەکاردەھێنن و ٨٢%ی تازەپێگەیشتوانیش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەھێنن.
داخستنی پێگە کۆمەڵایەتییەکانیش سیاسەتی خۆی ھەیەو لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر جیاوازە، بۆ نمونە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەکاوتنی کەسی مردوو رادەگیرێت لەسەر داوای یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی، بەڵام لە فەیس بووک جیاوازە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک دوو رێگە ھەیە، یەکەمیان ئەکاونتەکەی وەک خۆی دەمێنێت بۆ یادگاری، بەڵام کەس ناتوانێت بەکاریبھێنێت، تەنھا ھاوڕێکانی دەتوانن چالاکیان لەسەر وێنەکانی ھەبێت و شتی لەسەر بنوسن، رێگەی دووەمیش ھەر کاتێک یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی داوای داخستنی ئەکاونتەکەیان کرد، ئەو کات دادەخرێت.
Comments
0 Comments