كلیپه نوێیه‌كه‌ی گۆرانی بێژی شۆخ و شه‌نگ نانسی عه‌جره‌م به‌ناوی (ماتیجی هنا) دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕووبه‌رووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری هه‌وادارانی بۆوه به‌هۆی ئه‌و سه‌مایه‌ی كه‌ده‌یكات و پێشكه‌شی ده‌كات تێیدا به‌فستانێكی سووری ته‌سك ،
نانسی له‌و باره‌یه‌وه ووتی: رۆڵه‌كه‌م له‌و كلیپه بریتیه له‌رۆڵی ئافره‌تێك كه شووتی ده‌فرۆشێ و فادی الهاشمی هاوسه‌رم ڕه‌خنه‌ی نه‌گرتووه لێم له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌خه‌ڵكێك پێیان وایه كاریگه‌رو وڕوژێنه‌ره ، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر پێی سه‌رسام بوو و بیرۆكه‌كه‌ی پێ شتێكی باش بوو و سه‌رسام بوو به‌شێوه‌ی نواندنه‌كه‌م ، هه‌رچی میلای كچه گه‌وره‌كه‌مه ئه‌وا كلیپه‌كه‌ی له‌لا جوان بوو و ایلای كچه بچووكم كه‌زۆر په‌یوه‌ندیداره به‌منه‌وه گریا كاتێك بینی ئه‌كته‌ره‌كه ده‌ستی منی گرتوه ، نانسی ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌رنامه‌ی اغانی اغانی له‌گه‌ڵ ریما نجیم كه‌ئه‌و كلیپه زۆر به‌یه‌كه‌م كلیپی ده‌چێت به‌ناوی اخاصمك اه .
ئا: شاخه‌وان شێخانی
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری یاهوو مه‌كتوب maktoob.cel
0 Comments