ئه‌مڕۆ شانۆییه‌كی نوێ به‌ناوی بیره‌وه‌ری شێتێك نمایش ده‌كرێت له‌سلێمانی ،
له‌و باره‌یه‌وه ده‌رهێنه‌ری ئه‌و شانۆییه احسان عپمان به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كۆتایی مانگی سێ و سه‌ره‌تای مانگی چوار ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌مان به‌ناوی بیره‌وه‌ری شێتێك نمایش ده‌كه‌ین كه‌له‌رۆمانێكی نیكولای كوكوله‌و مامۆستا كه‌ڤاڵ صدقی وه‌ك شانۆ ئاماده‌ی كردووه‌و منیش كاری ده‌رهێنانم بۆی كردووه‌و سیار گیب رۆلی سه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێت و ئه‌ندرێی له‌وڵاتی بێلا روسیا وه‌ك ئه‌كته‌رو میوزیكژه‌ن به‌ژداری تێدا ده‌كات له‌گه‌ڵ تیموفێ له‌ووڵاتی روسیا وه‌ك ئه‌كته‌رو میوزیكژه‌ن كاری تێدا ده‌كات و گۆرانی بێژی ئۆپێرا به‌ڕه‌گه‌ز قازاغستانی وه‌ك گۆرانی بێژی ئۆپێرا به‌ژداری تێدا ده‌كات ، زوزانه وه‌ك تانسه‌ر له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ژداری تێدا ده‌كات ، هۆزانی گۆرانیه‌كان هی پوسكینن و له‌ئاوازی چایكوفسكی و ره‌حمانوفن ، له‌ئه‌ڵمانیا پڕۆڤه‌مان بۆی كردووه‌و به‌نیازین ئه‌مڕۆ دوای نمایش كردنی له‌شاری دهۆك نمایشی بكه‌ین له‌سلێمانی و پێشكه‌شی بكه‌ین ، ئه‌م به‌رهه‌مه به‌رهه‌می گروپی دیالۆك شانۆیی سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی دهۆك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هونه‌رو لاوان و وه‌رزشی دهۆكه .
ده‌رباره‌ی كات و به‌روارو شوێنی نمایشكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌یان ده‌رهێنه‌ری ناوبراو زیاتر ووتی: به‌نیازین دوای نمایش كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌مان له‌دهۆك له‌م رۆژانه ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌مه به‌رواری 30/3 له‌شاری سلێمانی نمایشی بكه‌ین كاتژمێر 5ی ئێواره له‌هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی ، دوای نمایشكردنی له‌سلێمانی و دهۆك له‌هه‌ولێرو ئه‌ڵمانیاش نمایشی ده‌كه‌ین .
0 Comments