ئه‌و ڤیتامین A ی له گه‌ڵامێودا هه‌یه سودی بۆ پێستی مرۆڤ هه‌یه و دژی شه‌و كوێریه, ڤیتامین بی كه له پێكهاته‌ی خۆراكیدا هه‌یه زۆر گرنگه بۆ ده‌رونی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌و ڤیتامین سی كه له پێكهاته‌كه‌یدایه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
گه‌ڵامێو دژی توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی و ڕێگری له كه‌م خوێنی ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به ڕۆماتیزمه‌ی ئێسكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی ئاشكرایكردوه كه گه‌ڵامێوی تازه پێگه‌یشتو، ماده‌ی (رسفیراترول)ی تێدایه، كه هۆكارێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی و نه‌هێشتنی هه‌وكردنی قوڵ و مه‌چه‌ك، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڕێگری بكات له هه‌وكردنی پێست.
هه‌روه‌ها به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه گه‌ڵامێو مادده‌ی ریسفیراتۆر له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه كه دژی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه و مرۆڤ له جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
ئه‌م گه‌ڵایه كاره‌كانی جگه‌ر چالاك ده‌كات و دژی هه‌وكردنی جگه‌ره , هه‌روه‌ها سوڕی خوێن چالاك ده‌كات سود به دڵی مرۆڤیه‌ش ده‌گه‌ینێت و ڕێگره له جه‌ڵته‌ی دڵ, ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی كۆلسترۆلی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
گه‌ڵامێو سودی زۆری بۆ نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه چونكه ئه‌و ڕێژه شه‌كره‌ی له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه زۆر كه‌مه و زیانی ته‌ندروستی نییه , هه‌روه‌ها له‌ش له ڤایرۆس و میكرۆبه‌كانیش زیان به‌خشه‌كان پاكده‌كاته‌وه.
0 Comments