7:43 ص

سوده‌كانی میوه‌ و سه‌وزه‌ ره‌نگ سووره‌كان بناسن



لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ سوده‌كانی میوه‌ و سه‌وزه‌ ره‌نگ سووره‌كان ده‌كه‌ین:
1ـ شیلك یان توی فه‌ره‌نگی: 
سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین C كه‌ به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئه‌سید فولیك كه‌ یارمه‌تی ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌دات و به‌سوده‌ بۆ خانمانی له‌ قۆناغی دووگیانیدا.
2ـ گێلاس: 
سه‌رچاوه‌ی گرنگی ریشاڵه‌كان ‌و دژه‌ ئۆكسان و ڤیتامین C  و پۆتاسیۆم كه‌ په‌ستانی خوێن رێك ده‌خات.
3ـ تووى سوور:  
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ئه‌م توه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و هه‌روه‌ها تو به‌ ره‌نگی سووری تۆخ ده‌بێـته‌ هۆی وه‌ستاندنی باكتریا له‌ دیواره‌كانی میزڵدان و برینی گه‌ده‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C. 
4ـ ته‌ماته‌: 
سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی لیكۆبینه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و مه‌مك ده‌گرێت و سه‌رچاوه‌ی گرنگی پۆتاسیۆم و ڤیتامین C كه‌ بۆ دڵ پێویسته‌.
5ـ توو تڕكه‌:
رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ریشاڵه‌كانی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی راگرتنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ.
6ـ شووتی: 
سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی لیكۆبینه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ نه‌خۆشی دڵ   و نه‌خۆشی چاو و جه‌ڵته‌ی مێشك و گشت جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات. 
7ـ گریپ فروت:
دژه‌ ئۆكسانێكی به‌هێزه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤتامین C و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت. 
8ـ بیبه‌ری سوور:  
سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین A و C كه‌ پێویسته‌ بۆ ته‌ندروستی پێست و ددانه‌كان و ده‌ماره‌كانی خوێن و ئێسك. 
9ـ چه‌وه‌نده‌ر: 
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌سید فولیك و لیكۆبین و ئه‌نسوسیانین و دژه‌ ئۆكسانێكی به‌هێزه‌.
10ـ هه‌نار: 
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ریشاڵه‌كان و ڤیتامین  C كه‌ برگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و كۆلیستۆلی خوێن و كێشی زیادی له‌ش  داده‌به‌زێنێت.
Comments
0 Comments