گۆرانی بێژی لاو شه‌هرام گوڵچین برای گۆرانی بێژ كه‌ماڵ گوڵچین كه‌خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رین له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ به‌رهه‌می نوێی گۆرانی تایبه‌تی خۆی ،
له‌و باره‌یه‌وه گۆرانی بێژی لاو هه‌ردی ڕه‌مه‌زان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كاری نوێ و به‌رهه‌می نوێی گۆرانی بێژی ناوبراو به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: گۆرانی بێژی هاوڕێم شه‌هرام گولچین له‌ئێستادا خه‌ریكی به‌رهه‌م هێنانی سێدیه‌كی نوێی گۆرانیه كه‌به‌م نزیكانه دێته به‌ر گوێی بیسه‌ران و دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌م نزیكانه بڵاوی ده‌كاته‌وه ، له‌كاره‌كانیدا كاك (كه‌یوان به‌رموس) هاوكاری كردووه ، له‌كاره تازه‌كانیداو له‌كاره كۆنه‌كانیدا گشت هۆنراوه‌و میلۆدیه‌كانی خۆی دایناوه .
ده‌رباره‌ی كاری كلیپی تراكه‌كانی ئه‌و ئه‌ڵبومه‌ی و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یان ناوبراو زیاتر ووتی: شهرام له‌م ئه‌ڵبومه تازه‌یه‌یدا (2)تراكی گۆرانی كلیپ ده‌كات كه‌ئه‌وانیش به‌م نزیكانه ده‌كه‌ونه به‌ردیده‌ی گوێ‌گران و بڵاوده‌بنه‌وه ، ناوبراو له‌دایك بووی شاری مهاباده‌و له‌ساڵی(2012)ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌و هه‌رله‌سه‌ره‌تای مناڵیه‌وه حه‌زی به‌كاری هونه‌ری كردووه ,شاره‌زایی هه‌یه له‌ئامێری گیتارو (3)به‌رهه‌می تایبه‌تی خۆی هه‌یه (1)به‌رهه‌می تریشی له‌گه‌ڵ براكه‌ی هونه‌رمه‌ند(كه‌مال گولچین) هه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی تریشی به‌ناوه‌كانی (غه‌ریبه‌و ژیانی من و ده‌ربه‌ده‌رم) ن و هیج كارێكی كلیپی تائێستا نه‌كردووه .
0 Comments