بۆ یه‌كه‌م جار " مریا‌م فارس " به‌شداری زنجیره درامایه‌كی 30 زنجیره‌یی ده‌كات و بڕیاره له مانگی ره‌مه‌زان نمایش بكرێت
كۆمپانیای میدیا ریفۆلیشن سێڤن كه خاوه‌نی به‌رهه‌م هێنی درامای (اتهام) "تۆمه‌ت" كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ پاڵه‌وانانی زنجیره‌كه رێكخست كه هه‌ریه‌ك له عزت ئه‌بوعوف، حسن ئه‌لرداد و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لوبنانی مریا‌م فارس به‌شداریان كرد، سه‌رپه‌رشتیاران رایانگه‌یاند دراماكه ئێستا له قۆناغی تۆماركردندایه به 30 زنجیره له مانگی ره‌مه‌زان پیشان ئه‌درێت.
له وته‌یه‌كیدا " مریا‌م فارس" وتی من ئێستا سه‌رقاڵی تۆماركردنی زنجیره‌كانی درامای تۆمه‌ت(اتهام) م كه‌بریاره مانگی ره‌مه‌زان نمایش بكرێت، من پێشتر هیچ ئاماده‌نه‌بووم له بواری هونه‌ری نواندن كاربكه‌م سه‌ره‌رای بونی چه‌ندین كار و گرێبه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بواره به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام كاتێك چیرۆكی درامای (اتهام) م خوێنده‌وه سه‌رنجی به‌لای خۆیدا راكێشام و بریارمدا به‌شداری بكه‌م
ئه‌وه‌ی له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه جێ سه‌رنج بوو ئه‌و پرسیاره بوو ئاراسته‌ی مریا‌م كرا، تێیدا ئه‌وه باس كرا كه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلارت وه‌رگرتووه له بری به‌شداری كردنت له‌و زنجیره وه‌ڵامێكی ناڕوونی دایه‌وه و ته‌نها وتی (ئه‌وان سه‌غین، منیش شایسته‌م)
0 Comments