وا بریاره سبه‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه له شاری هه‌ولێر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو" ئه‌رده‌ڵان به‌كر " لاببرێت
بریاره سبه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 6/4/2014 ، كاتژمێر 3ی ئێواره له پاركی مناره‌ی شاری هه‌ولێر، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر لابدرێ، كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌نج " رێبین سه‌ركار" ه‌وه دروست كراوه.
ئەردەلان بەکر لە ساڵی ١٩٦٧ لەگەرەکی خانەقای شاری قەڵاو منارەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەدایک بووە.
ئه‌رده‌ڵان خاوەنی چەندیین بەرهەمی گۆرانی یه، لە سەرەتایی ساڵانی (١٩٩١) لە دوایی راپەرینە مەزنەکەی کوردستان، لەگەڵ کۆڕەوە جەماوەریەکی 31 ئاداری ئەو ساڵە کوردستانی بەجێهێشت و رووی کردە دەرەوەی وڵات، پاش ماوەیەک لە وڵاتی سوید گیرسایەوە، ئەردەلان شان بەشانی دەستیەکی دیار و بەرچاو لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد لە وڵاتی سوید درێژەی بە کارە هونەرییەکانی دا و توانی 5 ئەلبومی گۆرانی
بەرهەم بهێنێت، کە پێکهاتبوون لە (کچیی گاور ١٩٩٧، بەینۆ ١٩٩٨، هەورامان ٢٠٠٠، زۆر دەترسم ٢٠٠٣، خەونێک بوو ٢٠٠٧) کە دوایین ئەلبومی بوو، جگە لەوانەش بەشداری چەندیین ئاهەنگ و بۆنەی جیا جیا کردووە لە وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆز و بۆنە تایبەتیەکان بۆ رەوەندی کورد لەتاراوگە، هونەرمەند (ئەردەلان بەکر) لە نەورۆزی ٢٠٠٨ لەلایەن کۆمپانایای کۆرەک میوزیک بۆیەکەمین جار دوای چه‌ندین ساڵ دوور له وڵات گەڕایەوە بۆ کوردستان و چەند ئاهەنگێکی لە شاری هەولێر ساز کرد.
له رێکه‌وتی١٠/١٠/٢٠٠٩ به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم دڵی له‌لێدان
که‌وت و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد،
0 Comments