تاوه‌كو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چه‌ندین خه‌ڵك و هۆزو دانیشتووی جیهان هه‌ن له‌سه‌رده‌می كۆن ده‌ژین له‌رووی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت كردن ، ئه‌وه‌تا هۆزه‌كانی باكووری رۆژئاوای نامیبیا له‌كۆندا ده‌ژین و هاوسه‌رداره‌كان له‌نێوان یه‌كتری خێزان و هاوسه‌ره‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ، ئه‌مه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز بۆیه هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت بۆ رێگری كردن له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ،
له‌و باره‌یه‌وه كازیونگیر تجوندو نوێنه‌ری هۆزی اوفاهیمبای ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌و كاره‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و داب و نه‌ریته كۆنه‌و په‌یڕه‌وكردنی هاوڕێیه‌تی نێوان تاك و ئه‌وانی تر به‌هێز ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كتری ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌و ووته‌ی ئه‌و چالاكوانی بواری ئافره‌تان روزا نامیسیس ده‌ڵێت : ئه‌وه ده‌ست درێژی كردنه بۆ سه‌ر ئافره‌ت و مافه‌كانی ئافره‌ت كه‌له‌جیهان ئه‌نجام ده‌درێت له‌ئێستادا ، له‌ئێستادا هه‌ردوو هۆزی اوفاهیمباو اوفازیمبا تاوه‌كو ئێستا دوورن له‌نوێگه‌ری و به‌ئاشتی و دوور له‌ژیانی سه‌رده‌میانه ده‌ژین و تاوه‌كو ئێستا له‌خانووی دروستكراو له‌قور ده‌ژین رێك وه‌ك سه‌رده‌می كۆن ، پیاوه‌كانی ئه‌م دوو هۆزه خێزان و هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن به‌هاوڕێكانیان ، ئه‌م كاره‌و ئه‌نجامدانی جیاوازه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی تر له‌رۆژئاواییه‌كاندا ،
جیاوازی ئه‌م دوو هۆزه له‌گه‌ڵ رۆژئاواییه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت خێزان و هاوسه‌ره‌كانیان به‌بێ جل و به‌ڕگ و به‌رووتی ده‌چێته خانووێكه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌یدات به‌هاوڕێیه‌كی خۆی و له‌گه‌ڵی ده‌بێت به‌ته‌نها له‌و خانووه ، ئه‌مه ته‌نها بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نییه‌و به‌ته‌نها نامێنێته‌وه به‌ڵكو كه‌پیاوه‌كه هاوڕێیه‌كی هه‌ڵده‌بژێرێت تاوه‌كو هاوسه‌ره‌كه‌ی پێ بدات ئه‌وه هاوڕێكه‌شی ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی پێ بدات ، له‌و كاره‌دا هه‌رگیزو هیچ كات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كان ناكرێت و پرسیان پێ ناكرێت و ده‌بێت خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و سێكس له‌گه‌ڵ هاوڕێی هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن كه‌هاوسه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری گۆڕیوه‌ته‌وه ، ئه‌م دیارده‌یه پێی ده‌وترێت اوكوجیبیسا اوموكازیندو واته به‌دیاری و میوان هاوسه‌ر به‌خشین كه‌له‌ناوچه‌ی كومینی ڕه‌چاو ده‌كرێت ، ئه‌م دیارده‌یه بۆته جێگای ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌ی به‌رگریكاران له‌مافه‌كانی مرۆڤ و چالاكوانانی نه‌هێشتن و له‌ناوبردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ، كه‌له‌سه‌ردا 18ی گه‌نج و لاوانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سن به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن ،
چالاكوانان پێیان وایه ئه‌و داب و نه‌ریته كۆنه ژیانی ئافره‌ته‌كان ده‌خاته مه‌ترسی و ڕووبه‌رووی مه‌ترسیان ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌رانسه‌ری جیهان زۆربه‌ی ئافره‌تان حه‌ز به‌و داب و نه‌ریته ناكات و حه‌زده‌كه‌ن بوونی نه‌مێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شێك له‌ئافره‌تانی ئه‌و ناوچه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر رێگریان نییه له‌و دیارده‌یه ، ئه‌وه‌تا له‌و باره‌یه‌وه ئافره‌تی پێكهاته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ته‌مه‌ن 40 ساڵ كامبابیرا موتوموبو ده‌ڵێت ، حه‌ز به‌و كاره ده‌كه‌م و تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین پیاوێكی هاوڕێی هاوسه‌ره‌كه‌م موماسه‌ره‌ی كرداری سێكسیم كردووه ، به‌شێك له‌چالاكوانانیش پێیان وایه كه‌ئافره‌تانی ئه‌و دوو هۆزه له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕازی ده‌بن له‌سه‌ر م‌و ماسه‌ره‌كردنی ، پیاوه‌كان ده‌ڵێن كه‌به‌و كاره مافی ئافره‌ته‌كان پێشێل ناكرێت چونكه به‌بڕوای ئه‌وان هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی هه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بۆ هاوڕێكانی ئاماده بكات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ،
ماوه‌یه‌كه تاوه‌كو ئێستا به‌رگریكاره‌كان له‌مافی مرۆڤی جیهانی به‌دوای رێگای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیارده‌یه‌و بنبڕكردنین به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئامانج بۆیه پێیان وایه كه‌ئه‌و داب و نه‌ریته به‌رده‌وام بێت به‌ڵام دوای وه‌رگرتن و پێدانی زانیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی ئایدز كه‌له‌و رێگایه‌وه تووشی ده‌بن .
0 Comments