به پێی دوایین توێژینه‌وه‌كانی زانایانی زانكۆی ئه‌یاله‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكا، مێرووه كرێكاره‌كان ده‌توانن فشاری زیاتر له 5000 به‌رامبه‌ر كێشی خۆیان هه‌ڵبگرن.
ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مێرووله‌كان سیستمی میكانیكی زۆر به‌هێزیان هه‌یه كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، چونكه پێشتر ئه‌وه ده‌ركه‌وتبوو ئه‌وان ده‌توانن 1000 به‌رامبه‌ری كێشیان هه‌ڵبگرن.
هه‌رچه‌نده مێروو‌یه‌ك كه گه‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له جه‌سته لاوازه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه كه ئاماژه به‌وه ده‌كات مێرووه‌كان ده‌توانن كێشی چه‌ند به‌رامبه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن.
ئه‌وان بۆ ئه‌مكاره شیكاریان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مێرووه‌كان كرد و له لایه‌ن میكرۆ ـ سی تی وێنه‌ی گیراوه و به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه ئه‌وان ده‌توانن كێشی تا 5000 به‌رامبه‌ر خۆیان هه‌ڵبگرن.
0 Comments