به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به گه‌نجان و به‌هره‌داران رێخراوی شار پێشانگایه بۆ چه‌ند خوێندكاری په‌یمانگاو كۆلێژی هونه‌ر ده‌كاته‌وه
له لێدوانێكی تایبه‌ت به NRT2 دانا جمال سه‌رۆكی رێكخراوی شار ووتی وه‌ك هه‌میشه رێكخراوی شار هه‌نگاوی ئه‌وه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌ی گه‌نجان و به‌هره‌مه‌ندان ده‌ربخات و ببینه هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر به‌وان و به‌ره‌و پێشچوونی هونه‌ر و رۆشنبیری بكه‌ین له كوردستان ئه‌و پێشانگا هاوبه‌شه‌ی كه بۆ 26 قوتابی په‌یمانگا و كۆلێژی هونه‌ری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێ كارێكی ئه‌زموونی ئه‌وانه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دانا رایگه‌یاند ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌مانیش هان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خۆیان خۆش بووێت و له ئاینده‌دا هه‌موویان ببنه هونه‌رمه‌ندی دیاری ووڵاته‌كه‌مان
ئه‌م پێشانگایه له به‌رواری 9-10/6 له كاتژمێر 4 پاشنیوه‌رۆ له هۆڵی ته‌وار ده‌كرێته‌وه , تابلۆكان ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی بۆ خوێندكاره شێوه‌كاره‌كانه.

0 Comments