چۆن ده‌بن به‌ خانمێكی جوان و ته‌ندروست

به‌م 10 هه‌نگاوه‌ ئاسانه‌ ده‌بن به‌ خانمێكی جوان و ته‌ندروست:

1ـ وه‌رزش بكه‌ن: راكردنی رۆژانه‌ یان پاسكیل سواری یان مه‌له‌ كردن.








2ـ خۆراكی ته‌ندروست بخۆن: 3 ژه‌می گونجاو رۆژانه‌ په‌رداخێك شیر یان هێلكه‌ و كه‌مێك گۆشت و سه‌وزه‌ بخۆن.







3ـ به‌ باشی پشوو بده‌ن: به‌هۆی هیلاكی ژێر چاوه‌كانتان تووشی بازنه‌ی ره‌ش ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ باشی پشوو بده‌ن.








4ـ پاكوخاوێنی بپارێزن: رۆژانه‌ جارێك خۆتان بشۆن، به‌ر له‌ نووستن یان دوای له‌ خه‌و هه‌ستان و ددانه‌كانتان بشۆن.








5ـ بڕواتان به‌خۆتان هه‌بێت و زه‌رده‌خه‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانتان بێت.








6ـ به‌ شێوازی خۆتان جلوبه‌رگ بپۆشن و جوان بن و ئه‌گه‌ر جڵیك بۆ ئێوه‌ گونجاو نییه‌، مه‌یپۆشن.








 7ـ جوانی ناختان ده‌ربخه‌ن و رووخۆش و دڵخۆش بن.








8ـ گرنگی به‌ قژتان بده‌ن و رۆژانه قژتان شانه‌ بكه‌ن و بیشۆن و چه‌ند مانگ جارێك قژتان ببڕن و نه‌رمی بكه‌ن.







9ـ ‌ جله‌كانتان بگونجێنن و هاوسه‌نگی نێوان ره‌نگه‌كان بپارێزن و هه‌موو رۆژێك جلێكی جیاواز بپۆشن.







10ـ ئارایشی گونجاو بكه‌ن، به‌ جۆرێك سروشتی ده‌ربكه‌ون.





پێشانگایه‌ك بۆ خوێندكارانی كۆلێژ و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌ گه‌نجان و  به‌هره‌داران رێخراوی شار پێشانگایه‌ بۆ چه‌ند خوێندكاری په‌یمانگاو كۆلێژی هونه‌ر ده‌كاته‌وه‌


له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ NRT2 دانا جمال  سه‌رۆكی رێكخراوی شار ووتی وه‌ك هه‌میشه‌ رێكخراوی شار هه‌نگاوی ئه‌وه‌ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌ی گه‌نجان و به‌هره‌مه‌ندان ده‌ربخات و ببینه‌ هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر به‌وان و به‌ره‌و پێشچوونی هونه‌ر و رۆشنبیری بكه‌ین له‌ كوردستان ئه‌و پێشانگا هاوبه‌شه‌ی كه‌ بۆ 26 قوتابی په‌یمانگا و كۆلێژی هونه‌ری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێ كارێكی ئه‌زموونی ئه‌وانه‌.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دانا رایگه‌یاند   ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مانیش هان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خۆیان خۆش بووێت و له‌ ئاینده‌دا هه‌موویان ببنه‌ هونه‌رمه‌ندی دیاری ووڵاته‌كه‌مان 

ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ به‌رواری 9-10/6 له‌ كاتژمێر 4 پاشنیوه‌رۆ له‌ هۆڵی ته‌وار ده‌كرێته‌وه‌ , تابلۆكان ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی بۆ خوێندكاره‌ شێوه‌كاره‌كانه‌.

وەڵامی ئەم ژمارە تەلەفۆنانە مەدەنەوە

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لێکۆڵەرەوانی بواری ئاسایشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاگاداری دەدەنە هەموو لایەک کە وەڵامی ئەو پەیوەندییە نێودەوڵەتییانە نەدەنەوە کە نەناسراون بەهۆی ئەوەی ئەو پەیوەندییانە دەبنە هۆی بردنی بڕێکی گەورە لە باڵانسی  ئەو کەسە دەبات کە پەیوەندی پێوە دەکرێت    هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی تر لە ئەنجومەنی چاکسازی کار دەرچووە باس لەوە دەکات لە کاتی هەوڵدان بۆ پەیوەندی کردنەوە بەو ژمارانە پەیوەندییەکە دەگوازرێتەوە بۆ خزمەتگوزارییەکی دیاری کراو کە زۆرینەی کات پەیوەندییەکە دەگوازرێتەوە بۆ بەرنامەی چاتی جیهانی کە دەبێتە هۆی لەدەست دانی بڕی ٢٠ دۆلار لە یەکەی پەیوەندی بێ ئەوەی کەسەکە خۆی داوای کردبێت  لەلایەکی تریشەوە لێکۆڵینەوەکە تیشکی خستە سەر ئەو رەقەمانەی کە پەیوەندییەکانی لێوە ئەکرێ کە زۆرینەی کات بەم کۆدە  نێودەوڵەتییانەی خوارەوە دەست پێ دەکات.    ٨٧٦ کە کۆدی نێودەوڵەتی  وڵاتی جامایکایە  ٤٧٣ کە کۆدی نێودەوڵەتی وڵاتی غرینادا یە  ٢٨٧ کۆدی دورگەکانی ڤێرجینی ئایسلەندایە  ٨٠٩ کۆدی نێودەوڵەتی کۆماری دۆمینیکان

ئایا ده‌زانن مێرووه‌‌كان چه‌ند به‌رامبه‌ری كێشیان شت هه‌ڵده‌گرن؟

به‌ پێی دوایین توێژینه‌وه‌كانی زانایانی زانكۆی ئه‌یاله‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكا، مێرووه‌ كرێكاره‌كان ده‌توانن فشاری زیاتر له‌ 5000 به‌رامبه‌ر كێشی خۆیان هه‌ڵبگرن.
ئه‌وان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مێرووله‌كان سیستمی میكانیكی زۆر به‌هێزیان هه‌یه‌ كه‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌، چونكه‌ پێشتر ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتبوو ئه‌وان ده‌توانن 1000 به‌رامبه‌ری كێشیان هه‌ڵبگرن.
هه‌رچه‌نده‌ مێروو‌یه‌ك كه‌ گه‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له‌ جه‌سته‌ لاوازه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات مێرووه‌كان ده‌توانن كێشی چه‌ند به‌رامبه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن.
ئه‌وان بۆ ئه‌مكاره‌ شیكاریان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مێرووه‌كان كرد و له‌ لایه‌ن میكرۆ ـ سی تی وێنه‌ی گیراوه‌ و به‌م ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون كه‌ ئه‌وان ده‌توانن كێشی تا 5000 به‌رامبه‌ر خۆیان هه‌ڵبگرن.

ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی به‌رده‌وام بوونی پێشانگاكه‌یه‌تی له‌سلێمانی

ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاری دوێنێ هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ خانمه‌ شێوه‌كار  گوڵنار لاوه‌‌ ،

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕۆشنبیریی ناوبراو به‌ختیار سه‌عید به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان دوێنێ هه‌ڵساین به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ خانمه‌ شێوه‌كار گوڵنار لاوه‌‌ كه‌تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شێوه‌كاران و هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ی ئه‌و پێشانگا شێوه‌كارییه‌ بوون و شێوه‌كاری ناوبراو تێیدا چه‌ند وێنه‌و به‌رهه‌مێكی نیشانی ئاماده‌بووانداو نمایشی به‌رهه‌مه‌كانی كرد ، له‌و پێشانگا شێوه‌كارییه‌دا شێوه‌كاری ناوبراو دوایه‌مین ئاست و كاره‌كانی خۆی له‌بواری نیگاركێشان خسته‌ڕوو ، بڕیاره‌ ئه‌و پێشانگایه‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت واته‌ رۆژانی شه‌مه‌و یه‌ك شه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ .

ده‌رباره‌ی به‌روارو كات و شوێن و ماوه‌ی به‌رده‌وام بوونی پێشانگای شێوه‌كاری ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری ناوبراو زیاتر ووتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌مه‌ دووه‌م ڕۆژو كۆتا ڕۆژی به‌رده‌وام بوون و كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌یه‌ كه‌دوێنێ به‌رواری 12/4 كرایه‌وه‌ له‌هۆڵی ته‌وار كاتژمێر 3:30 خووله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ له‌سلێمانی و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ به‌رواری 13/4 كۆتا ڕۆژی به‌رده‌وام بوونیه‌تی .  
  

بۆ خوێندنه‌وه‌ی كه‌لوه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 5/4/2014 كلیك بكه‌


كاور 21/3 – 20/4
5/4  مانگ سه‌رپشكت ده‌كات له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاردن ده‌سپێكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ‌ و جیاواز یا دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سێك یا لایه‌نێك له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵه‌ .

گا 21/4 – 20/5
5/4 زاویه‌ فه‌له‌كیه‌كان هانت ده‌ده‌ن بۆ ڕێكخستنی كاروباری داراییت و دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆی هه‌ڵێكی باشه‌ بۆ كڕین و فرۆشتن .

دوانه‌ 21/5 – 21/6
5/4 هه‌وڵ بده‌و تێبكۆشه‌ تاتۆ ده‌بیته‌ هۆكاری گێرانه‌وه‌ی ئاوه‌ ڕژاوه‌كه‌ بۆ شوێنی خۆی و بارودۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕێ‌ ، دوو دڵ مه‌به‌ مانگ پشتگیریت ده‌كات .
قڕژاڵ 22/6 – 22/7
5/4  هه‌نگاوی نوێ‌ مه‌نێ‌ ئه‌مڕۆو خۆت مه‌ده‌ ده‌ست خه‌یاڵ تا حوكمی هه‌ڵه‌ بنیات نه‌نێی بۆیه‌ ئاگاداری خه‌ونه‌كانت به‌ .

شێر 23/7-  22/8
5/4  ئه‌مڕۆ فه‌له‌ك ده‌ست به‌جووله‌ ده‌كات بۆچاك كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌تێكیداوه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت له‌ماوه‌ی ڕابردوو سه‌ركه‌وتن و توانات پێ ده‌دات .



گوڵه‌گه‌نم 23/8 – 22/9
5/4  په‌له‌ مه‌كه‌ ، هێمن به‌ بیربكه‌وه‌ زیاتر له‌جارێك كه‌چی بڵێی و چی بكه‌ی ئه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووت .

ته‌رازوو 23/9 _ 22/10
5/4  دوو دڵ مه‌به‌و هیج هه‌ڵێك له‌ده‌ست مه‌ده‌ ئه‌مڕۆ له‌باشترین ڕۆژه‌كانتن ، به‌تایبه‌تی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ده‌ره‌وه‌ یا گه‌شتێك یا گواستنه‌وه‌یه‌ك .
دووپشك 23/10 – 21/11
5/4  تۆ پێویستیت به‌ئامۆژگاری نیه‌ متمانه‌ی خۆت مه‌ده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌متمانه‌یان پێ ناكه‌ی ، به‌ڵام هه‌ندێ جار زیره‌كیمان فێلمان لێده‌كات پێویسته‌ كه‌سانێك به‌بیرمان بهێننه‌وه‌ .

كه‌وان 22/11 – 21/12
5/4 تۆ له‌چوارچێوه‌ی تیشك خستنه‌ سه‌ری هه‌رچه‌نده‌ شته‌كان ساده‌ بن ، بارودۆخی فه‌له‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆیه‌ به‌ڵام ئاگاداری دوو ڕووه‌كان به‌ .

گیسك 22/12 – 20/1 
5/4 تۆ بارودۆخه‌ جێگیره‌كانت خۆش ده‌وێ‌ نه‌ك له‌ناكاوه‌كان به‌ڵام پێویسته‌ ئاماده‌باشی ته‌واوت هه‌بێت بۆ ڕووداوه‌ له‌ناكاوه‌كان .

گۆزه‌ 21/1 – 18/2
5/4 ئه‌گه‌ر به‌هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ویست و كه‌سایه‌تی داچوویه‌وه‌ كه‌پێشتر خۆشت نه‌ویستون ئه‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ته‌نها خراپ تێنه‌گه‌یشتنێكی ساده‌ بۆته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ .

نه‌هه‌نگ 19/2 – 20/3 
5/4  ئه‌مڕۆ مانگ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ندێ‌ دڵه‌ڕاوكی به‌ڵام هاتنی زوهره‌ بۆ ماڵه‌كه‌ت ئه‌م ئێواره‌یه‌ ماوه‌یه‌كی خۆش تێده‌په‌ڕێنی .

ئه‌و پیاوه‌ی رۆژی 3 كیلۆ به‌رد ده‌خوات!

پیاوێكی 30 ساڵه‌ی هیندی به‌ناوی گه‌ندی به‌هۆی خو گرتنێكی سه‌یر، له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه‌ تا ئێستا رۆژانه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رد و خۆڵ ده‌خوات.

ئه‌م ده‌ڵێت: من ده‌توانم واز له‌ نان خواردن بهێنم، به‌ڵام ناتوانم واز له‌ خواردنی به‌رد بێنم.

ئه‌م خووه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ ژیانی سه‌ره‌كی گه‌ندی و به‌ جۆرێك كه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی 3 كیلۆ به‌رد ده‌خوات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی ده‌نوسێت: ئه‌م پیاوه‌ هیندیه‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووونی 20 ساڵه‌ به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ریته‌ی به‌ڵام تا ئێستا تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی و ئاسه‌وانی خراپ نه‌بووه‌ و كێشه‌ بۆ ددانه‌كانیشی رووی نه‌داوه‌.
گه‌ندی روو له‌ هه‌ر شوێنێك ده‌كات سه‌رنجی ده‌روبه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌و خۆی راده‌كێشێت و له‌ هه‌ر شوێنێك به‌ردێك ببینێت به‌ خێرایی ده‌یخاته‌ ناو ده‌می و چێژ له‌ خواردنی وه‌رده‌گرێت.